پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە هەموو موسڵمانانی جیهان و بەتایبەت موسڵمانانی کوردستان دەکەین ئاواتەخوازین تاعەتی و عیبادەتی هەموو لەلای خودای میهرەبان قبوڵ بێت.
ئێمە ئەمساڵ جەژنی ڕەمەزان لە کاتێکدا دەگێڕین کە گەلی کورد ڕۆژهەڵات لە بەرخۆدانێکی سەرتاسەریدایە بەرامبەر دەستدرێژکارانەی داگیرکەران بە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی کە لە لایەن گەلی کۆڵنەدەر و تێکۆشەر لە بەرزترین ئاستدا بەڕێوە دەچێت. پیرۆزبایی مانگی پڕ خێر و بەرەکەتی ڕەمەزان دەکەین لە گشت گەلی کوردو بنەماڵی شەهیدان ڕاپەرینی ژن ژیان ئازادی و زیندانیان کە زیاتر لە شەش مانگە بەرخۆدانێکی مێژوویی پڕسەوروەری خەباتی دژ بە داگیرکەران تۆمار کرد و لە هەمان کاتدا بەشێک لە گەلی کورد بە هۆی بوومەلەرزەوە هێشتا لە ئەو خانووە ڕووخاوانەی دەژین، ئازار و بێ ماڵ و حاڵن.
بێ گومان مانگی ڕەمەزان پەیامێکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی نادادپەروەری و هەموو جۆرە ستەمێک. لە هەمان کاتدا گەلەکەمان لە ئاستی باڵای وڵاتەکەماندا ڕووبەڕووی هەموو جۆرە سووکایەتی و نادادپەروەری و دڕندەیی دەبێتەوە. بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرەڕای پرسی شوناس و ئازادی گەلی کورد؛ قەیرانی بێکاری و هەژاری و ناعەدالەتی ژیانی کۆمەڵگا لە بەرزترین ئاستدا دەخاتە مەترسییەوە و ئەم قەیرانەی قووڵتر کردووەتەوە. کۆماری ئیسلامی ئێران بە سیاسەت و کردەوەکانی کۆمەڵگەی ئێرانی بە گشتی و کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی بەرەو دۆخێکی وا بردووە.
بێ گومان بەرەنگاربوونەوە و بەرەنگاربوونەوەی وەها دۆخێک ئەرکی نەتەوەیی و ئایینی هەریەکە لە ئەندامانی کۆمەڵگەی کوردییە. هاوکات یەکڕیزی نێوان پێکهاتەی کوردستان و هەموو لایەنە سیاسی و ئایینیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و نێوان حیزبەکانی پارچەکانی دیکەی کوردستان گرنگییەکی مێژوویی هەیە بۆ گەیشتن بە ئازادی و مافەکانی گەلی کورد. لەسەر بنەمای ئەمەش،یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و ڕێکخراوی یاری کورد داوا لە هەموو لایەنە سیاسی و ئایینییەکان دەکات یەکێتی نەتەوەیی پتەوتر بکەن و ئاستی خەبات بەرز بکەنەوە. لە کۆتاییدا جارێکی تر پیرۆزبایی ئەم جەژنە پیرۆزە لە هەموو خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پارچەکانی تری کوردستان دەکەین
ڕێکخراوی یاری کورد و یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
پێنجشهممه 31 خاکهلێوه 2723