شاندێک لە ئەندامانی هاوپەیمانیی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بریتی لە بەڕێزان؛ ئەردەلان فەتاحی، سۆران پاڵانی، ڕەزا پاکزاد و مەنسوور تەها بە مەبەستی گەیاندنی پەیامی هاوخەمی و سەرەخۆشی کردن لە بنەماڵەی بەڕێزی کۆچ کردوو شێخ ئەسعد نەقشبەندی، بەشداری کۆری پرسە و سەرەخۆشی کۆچ کردوو کە لە وڵاتی سوید بەڕێوە چوو، بوون. هەر لەم پێوەندێدا هاوڕێیانی بەشدار نامەی سەرەخۆشی هاوپەیمانیی سەربەخۆییخوازانی کوردستانیان پێشکەشی بنەماڵەی نەقشبەندی کرد.