بەڕێزان
ئەندامان و بەشداربووانی ئازیز
بەڕیوەبەران و ئامادەکارانی کۆنگرەی دامەزراندنی کۆنفێدراسیۆنی کوردانی دیاسپۆرا
ڕێکخستن و هاوئاهەنگی نێوان ڕێکخراوە سیاسی و مەدەنییەکانی کورد لە ئاستی دەرەوە و ناوخۆ هەنگاوێکی پیرۆزە و دەبێتە هۆی یەکڕیزی، تەبایی و یەکگرتوویی و پتەو بوونی ناو ماڵی کورد ، بۆیە لەم ڕوانگەیەوە هەنگاوی ئیوەی تێکۆشەر کە دەستپێشخەریتان کردووە و کۆنفێدراسیۆنی کوردانی دیاسپۆرا- دیاکوردتان لە ژێر ناو ناونیشانی کۆنگرەی زارای نیشتمان ڕێکخستووە ، جێگەی دەستخۆشی و ماندوو نەبوونیە.
وێڕای هیوای سەرکەوتن بۆ کۆنگرەی زارای نیشتمان، رایدەگەیەنین کە هاو هەنگاوتانین و بێشک هەم ناونیشانی کۆنگرەکەتان و هەم دیاریکردنی ڕۆژی ٢ی ڕێبەندان وەک ڕۆژی دامەزراندن، هەر هەمووی ئاماژەیە بۆ نەتەوەیی بوون و نیشتمان دۆستیتان و هەم پێکهێنانی وەها هەلێک کە سەرجەم ڕێکخراوە مەدەنییە کوردسنانیەکان بتوانن لە دەوری پلاتفۆرمێکی هاوبەش و کۆنفێدراسیۆنێک دا کۆ بکرێنەوە ، نیشانەی دڵسۆزی و بە خەم بوونتانە بۆ نەتەوە و نیشتمان.
گەرمترین پیرۆزبایتان پشکەش بێ و سەرکەوتنتان ئاواتمانە
هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ی کوردی
٢٢ی ژانویەی ٢٠٢٢ی زایینی