ئەنجامنامەی حیزب و ڕێکخراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بروکسێل

0
512

لەسەر ڕێکخستنی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK کۆبوونەوەیەک بە بەشداری هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان، کۆمەڵە( ڕێکخراوی کۆمۆنیستی ئێران)، پارتی ئازادی کوردستان و سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی بەلژیک بەڕێوە چوو. هەیئەتی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بریتی بوون لە بەڕێز جەماڵ پورکەریم سەرۆکی هاوپەیمانی و هەروەها بەڕێز خاتوو رۆیا کوردستانی ئەندامی هاوپەیمانی. ئەنجامنامەیەک لە ژێر ناوی ئەو کۆبوونەوەیە و بە هاوڕایی حیزب و لایەنە بەشدار بووەکان بەم شێوە بۆ بیروڕای گشتی دەرکرا:

ئەنجامنامەیی راوێژی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان

لە سەر بانگهێشتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە رێکەوتی ۱ ی ئوکتوبر ٢٠٢٢ لە شاری برۆکسێل کۆبوونەوەێکی ئاوارتە پێکهات بە بەشداری نوێنەرانی ئەحزاب و کەسایەتی ئاکادیمیک و چالاکانی سیاسی سەربەخۆ ی رۆژهەڵاتی کوردستان و دوایین رەوشی سەرهەڵدانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی تاووتوێ کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا یادی شەهیدانی سەرهەڵدانەکان بەڕز نڕخێندرا و هاوکات یادی شەهیدانی مووشەک باران کردنی بارەگاکانی حزبەکانی رۆژهەڵات لە باشووری کوردستان کرایەوە، پشت ڕاست کرایەوە کە مەبەستی رژیم بە لارێدا بردنی ڕاپەرینەکانی خەڵکی کوردستان و گەلان لە ئێران دایە و حزبەکان  بە بەرپرسیارییەوە هەڵوێستییان نیشان داوە و نەکەوتۆتە داوی رژیمەوە و لە هەمان کات دا کورد بە هەڵوێستی یەکگرتوو وەڵامی ئەم قۆناغەی داوەتەوە و دەبێت یەکیەتی نەتەوەیی زیاتر پەرە پێ بدات بە بەشداری کردنی زیاتری حزب و رێکخراوەکان.

بەشداربووان سەرنج و تێبینی و پێشنیاری خۆیان لە کەشێکی کراوەدا پێشکەش کرد ولە ئەنجام دا بە تێکرایی دەنگ ئەنجامنامەی کۆبوونەوەکەیان پەسەند کرد و لە سەر چەند خاڵ راوەستەیان کرد کە پێویستە بخرێنە بواری جێبەجێ کردنەوە.

پێویستی سازدانی کۆمیتەێکی بە دواداچوون بۆ بەرێوەبردنی کۆبوونەوەی هاوشێوە بە بەشداری کردنی زیاتری هێز و لایەنەکان و بە بەشداری کەسایەتیە سەربەخۆکان و چالاکانی خۆشناوی سیاسی و ئاکادێمیک بە گرینگیی دان بە خۆ حازر کردن بۆ قۆناغی دوای رووخانی ڕژیم.

سازکردنی کۆبوونەوەێکی تر بە بەشداری کوردان لە لایەک و لایەنە سیاسیەکان و‌ کەسایەتیە سەربەخۆکان لە ئێران بۆ دیالۆگ و لێک نزیکترکردنی ئازادیخوازان.

ئێستا بە زەڵاڵی دەبینرێت کە پیلانی رژیم بۆ بەرجەستە کردنی فۆبیای بە سووریە بوونی ئێران و سیاسەتی کورد هەراسی و ئێقتداری خەدشەناپەزیری رژیم پووچەڵ بۆتەوە ،پێویستە کە پێداگری لە سەر ئەم ئێرادە هاوبەشە بکرێت و ئەم لێک نزیک بوونی خەڵکە جیاوازەکان لە ئێران و پشتیوانیی لە خەباتی یەکتر بکرێتە هەوێنی پتەوتر کردنی خەباتی هاوبەش لە سەرانسەری کوردستان و ئێران.

رژیمی دیکتاتۆری ئێران جگە لە رووخان چارەنووسێکی تری نیە و دەبێت شۆرشی ژینا بە پێشەنگایەتی ژنان لە چوارچێوەی گوتاری زاڵیی، ژن،ژیان ،ئازادی و بە پشتیوانیی تێکراێ چین و‌توێژە پێشکەوتن خوازەکان بەردەوام بێت هەتا رووخانی رژیم.

ئەو کەسانەش کە لە جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی دا بەشداری یان نەبووە و بەڵام بە هۆکاری جیاواز لە ناوەندەکانی سەربە رژیم بەشدارییان هەیە پێویستە تا درەنگ نەبووە پەێوەست بن بە خەباتی خەڵکی راپەڕیوی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە.

بە بەشداریی نوێنەرانی ئەحزاب ،چالاکانی سیاسی سەربەخۆ ،کەسایەتیە ئاکادێمیکە کانی رۆژهەڵاتی کوردستان

ژن، ژیان، ئازادی

راوێژی رۆژهەڵاتی کوردستان

٣ی ئوکتوبری ۲۰۲۲ برۆکسێل