بەشداری هاوبەشی کۆمیتەی بریتانیای یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان وسازمانی یاری کورد لە ساڵیادی تیروری دکتۆر سادق شەرەفکەند و هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر حیزبی دێموکراتی کوردستان لە کۆیە

0
688

 

ئەورۆ یەکشەم رێکەوتی ١٢.٩.٢٠٢١ بە مەبەستی شەرمەزار کردنی تیرۆری رێبەرانی کورد لە ١٧ سێپتامبری١٩٩٢ لە رێستورانی میکۆنوس و هێرشی مووسەکیی٨ی سێپتامبری ٢٠١٨ بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە قەڵای کۆیە کوردستانیان و ئازادیخوازانی دانیشتووی وڵاتی بریتانیا گرد بوونەوەێکی جەماوەریان لە بەر دەرکی سفارەتی ئێران لە لەندەن پێک هێنا و بە دروشمگەلی جۆرا و جۆر کردوە تیرۆریستیەکانی رێژیمی تاران دەر حەق بە گەلی کوردستان و خەباتکارانی کورد مەحکوم و شەرمەزار کرد.

کۆمیتەی هاوبەشی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان و سازمانی یاری کورد بە تێکڕا بەشداری ئەو گرد بوونە جەماوەریەیان کرد و دەنگی خۆیان خستە پاڵ ئەو دەنگانە کە هاوری مەرگ  و نەمانیان  بۆ دوژمنان و داگیرکەران کرد.

کۆمیتەی هاوبەشی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان و سازمانی یاری کورد لەندەن بریتانیا ١٢.٩.٢٠٢١

Ingen beskrivelse er tilgjengelig.Ingen beskrivelse er tilgjengelig.