پەیامی هاوخەمەی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان بە بۆنەی مـاڵ ئاوایی دایکی شەهیدی سرکردە کاک سەعید یەزدانپەنا كانونی دووهم 8, 2021 0 878 FacebookTwitterPinterestWhatsApp زۆر بە داخەوە ئەم بەیانیە لە لایەن بنەماڵەی بەرێزی شەهید سەعید ئاگادار کراین کە دایە ئامینە فەیزولابگی دایکی شەهید سەعیدی رێبەر ماڵ ئاوایی لێ کردین . یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان بە ئەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی بەرێزی شەهید سەعید یەزدانپەنا بە تایبەتی رێبەری پێشوی یەکێتی شۆرشگێرانی کوردستان سمکۆ یەزدانپەنا و هەموو ئەندامان و رێبەری یەکێتمان دەکات و پەیمان نوێ دەکەینەوە کە لە پێناو ئاواتەکانی داێە ئامینە سفت وقایم تێ بکۆشین و کۆڵ نەدەین هەتاکۆ ئامانجەکانی یەکێتی شوڕشگێرانی کوردستان کە رزگاری و سەربەخۆیی کوردستانە خەبات بکەین و نەسرەوین و ئەو دەستە رەش و نادیارانەی کە لە پشتی تیرۆری شەهید سەعید بوون بۆ گەل و نیشتمان ئاشکار بکەین کە داێە ئامین ماوەی ٢٩ ساڵە هەولی بۆ ئەدا و نەسرەوت . روحی شاد و یادی ئازیزیان بە خێر بێت یەکێتی شؤڕشگێرانی کوردستان ٨.١.٢٠٢١ Share this:FacebookXLike this:Like Loading...