٣١.٧.٢٠٢٠ دەهمین ساڵگەردی سازمانی یاری کورد بەرز و پیرۆز بێت

0
674

کومەلگای کوردی یارسان  گەورەترین پێکهاتەی ئاینی و فەرهەنگی کوردستانن   کە لە هیج کات و ساتێکدا ملیان بۆ زۆرداران و داگیرکەران شل نەکردوە و هاتاکوو رۆژی ئەورۆ توانیویانە زمان ،تەنبوور و بگرە خاکی کوردستان لە نێو باوەردارانی یاری بە پیرۆز ڕا بگرن بیکەنە نرخێکی نەتەوەیی بۆ گەل و نیشتمانی کورد.

ئەم تایبەتمەندیانی باوەڕدارانی یاری وای کردوە کە دایم بخریەنە ژێر فشار و چاو دێری ورد و یارسانەکانیچ نەتوانن بە راحەتی داب و نەریتی خۆیان بەرێوە بەرن .

 یارسانەکان دوای ئاینی ئیسلام گەورەترین ئایین و باوەرەن لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و نەک تەنیا لە هیچ مافێکی ئاینی سیاسی کەلتوری ریگە پێدراو نین بگرە گەورەترین فشار خراوە و دخرێتە سەریان تەنیا و تەنیا لە بەر ئەوەی هەڵگری ئایین و کەلتورێکی تایبەت بە خۆیان و کوردن.

کوردە یارسانەکان لە هەموو شۆڕشەکانی کورد دژی داگیرکەران نەقشی بەر چاویان بووە و  لە ئەو پیناوەش قوربانی زۆر بە نرخیان پێشکەش بە بارەگای ئازادی گەلی کوردستان کردوە بێ ئەوەی بزتنەوەی کورد ئاورێک جدی لە کومەڵگای یارسان بداتەوە و نەقش و رۆڵی کوردە یارسانەکان لە پێش خستنی دەنگی رەوای کورد بە ئەرێنی ببینێ.

کوردە یارسانەکان پاش هەڵسەنگاندنی بارودۆخی بزتنەوەی کورد و ناوچەکە و ئەزموونی جەندین ساڵەیان لە گەڵ خەباتکارانی کورد بە ئەو ئەنجامە گەیشتن کە دامەزراندنی رێکخراوێک بە ناوی یاری کورد پێویست و زەرورە بۆ گەیاندنی دەنگی یارسانەکان وەک تەنیا بیر و باوەرێکی کوردی کە لە لاێەن خودی کوردەوە پشت گوی خراوە و باسی لێوە ناکرێت.

سەر ئەنجام کۆمەڵیک کوردی دڵسۆز و تێکوشەری یارسانی پاش ماندوو بوونێکی زۆر و پێوەندی کردن بە زۆرێک لە لایەنە کوردیەکانی گۆڕەپانی خەباتی سیاسی لە کوردستان بە ئەو ئەنجامە گەیشتن کە لە ٣١.٧.٢٠١٠ یەکمین کۆنگرەی رێکخراوی یاری کورد لە ئوسلۆی پایتەختی وڵاتی نورویژ ببەستن و هەموو هیزە سیاسیەکانی چوار پارجەی کوردستان بانگهێشتی یەکەم کۆنگرەی خۆیان بکەن و ئەوان لە ئامانج و بەرنامەی یاری کورد تێ بگەێنن.

رێکخراوی یاری کورد لە سەرەتای دەست بە کار بوونی وەک رێکخراوێکی نیشتمانی و نەتەوەیی خەباتی کردوە و بۆتە دەنگی ئەو کوردە یارسانانەی دژی نادادپەروەری سیاسی و کۆمەڵایەتی هەلویست دەگرن و بۆتە دەنگی ئەو کەسانەش تووشی هەرەشە و زوڵم و زۆرداری بوونەتەوە .

یاری کورد بە ڕاشکاوانە هەڵویست و بیر و بۆجوونی خۆی لە پێوەندی بە داگیرکەران نەشاردوەتەوە و کوردستان و یار وەک گیانێک لە دو جەستەدا بینیوە هەر بۆیەش هەر کەس و لاێەنێک لە ناخەوە خۆی بە کورد زانیبێت ڕاستەوخۆ یان ناراستەوخۆ پشتیوانی لە رێکخراوەکەمان کردوە .

لە دەهمین ساڵوەگەری رێکخراوی یاری کورد سەری رێز لە بەرانبەر هەموو ئەو مرۆڤە تێکۆشەرانە دادەنەوێنین کە لە پێناو ئازادی و رزگاری خاک و گەلی کوردستان گیانیان بەخشی و چوونە رێزی نەمرانی کوردستانەوە.

سڵاو و ماندوو نەبوون لە تاک بە تاکی ئەو کەسانە دەکەین کە ئەرک و زەحمەتێکی زۆریان کێشا هەتاکوو رێکخراوی یاری کورد بێتە دامەزراندن و دەستی ئەو کەسانەش دەکوشین کە لە خەبات و تێکۆشان بەردەوام بوون و یاری کوردیان هەتاکوو ئەورۆ پاراست کە بتوانی دەنگی رەوای کۆمەڵگای کوردی یاری بێت.

سازمانی یاری کورد ١٥.٧.٢٠٢٠