کوژرانی گەنجێکی کورد سەر بە کومەڵگەی کوردی یارسان لە وڵاتی فینلاند ئایار 9, 2020 0 1128 FacebookTwitterPinterestWhatsApp گەنجێکی کورد سەر بە کومەڵگەی یارسان خەڵکی گوندی بزمیراوای داڵاهۆ لە ئەشرەتی پشت ماڵە تەمەن ٢٥ ساڵ بە ناوی پەیمان زارەعی کوری حشمەت لە روداوێکی نادیار لە وڵاتی فینلەند و شاری هلسینکی پایتەختی ئەو وڵاتە کوژرا . دوای کوژرانی پەیمان پولیسی ئەو وڵاتە سێ کەسی دەست بە سەر کردوە و هیشتا هۆکاری کوشتنی پەیمان رۆن نەبوەتەوە و لێکۆڵینەوە لە ئەو کەسانە بەردەوامە کە لە لاێەن پولیسەوە دەست بەسەرن. ماڵپەری سازمانی یاری کورد ویرای خەم و پەژارەێکی زۆر بە بۆنەی گیان لە دەستدانی پەیمانی جوانەمەرگ سەرەخۆشی گەرمی خۆی ئاراستەی سەرجەم بنەماڵەی پەیمان و گشت ئەشرەتی گەورەی پشت ماڵە و کومەلگای کوردی یارسان دەکات و هیوادارین کە بە زوترین کات بکەرانی ئەو تاوانە دەستگیر بکرێن و لیپیجینەوەیان لە گەڵ بکرێت و بە سزای قانوون بگەن . ماڵپەری سازمانی یاری کورد ٩.٥.٢٠٢٠ Share this:FacebookXLike this:Like Loading...