بەشداری نوینەر و کۆمیتەی ئاڵمانی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان و رێکخراوی یاری کورد لە ٢٦ رێبەندان رۆژی کۆمەڵە شوبات 9, 2020 0 554 FacebookTwitterPinterestWhatsApp روژی شەمە رێکەوتی ٨-٢-٢٠٢٠ کۆمەڵەی شۆڕشگێری زهحمهتكێشانی كوردستانی ئێران بۆ رێزگردتن لە پەنجاهمین ساڵیادی کۆمەڵە مەراسمیکی لە شاری کوڵنی ئاڵمان بەرێوە برد. کومیتەی و نوێنەرایەتی رێکخراو یاری کورد و یەکێتی شۆڕشگیرانی کوردستان بۆ ریزگرتن لە خەباتی شۆڕشگیرانەی کۆمەلە لە پێناو ئازادی گەلی چاوساوەی کوردستان و گەیاندنی پەیامی نوێنەرایەتی یەکێتی و یاری کورد بە ئەندامان و نوێنەرانی کۆمەڵە لە ئاڵمان بەشداری ئەو رێ و رەسمە بوون و لە لاێەن هاوریانی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانەوە بە گەرمی پێشوازیان لێ کرا. سڵاو لە ٢٦ رێبەندان روژی دامەزراندی کۆمەڵە ،سەرکەوێ خەباتی گەلی کوردستان لە پێناو ئازادی و سەربەخۆیی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان و سازمانی یاری کورد یارسان کومیتەی ئاڵمان ٩-٢-٢٠٢٠ کوڵن Share this:FacebookXLike this:Like Loading...