بەیاننامەی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و رێکخراو یاری کورد بە بۆنەی ٧٤یەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان

0
632

ڕۆڵە بەشەرەفەکانی نەتەوەی کورد!
خەباتگێڕانی رێگای ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان!
٧٤ساڵ لەمەوبەر، ڕۆژی ٢ی رێبەندانی ساڵی ١٣٢٤ی هەتاوی (١٩٤٥زایینی) لە مەیدانی چوا چرای مەهاباد،کوماری کوردستان راگەیندرا .
ڕۆژی دووی رێبەندان و راگەیاندنی کۆماری کوردستان،نیشانەی خۆڕاگری،کۆڵنەدان و نەبەزین و ئیرادەی نەتەوەی کورد بوو لە ماوەی سەدان ساڵی بندەستیدا، هێمای ئازادی و ئازادیخوازی و تێکۆشان بوو بۆ پچڕانی پەتی یەخسیری و بەدەستەوە گرتنی دەسڵاتی سیاسی و بنیاتنانی داهاتوویەکی بەختەورەانە
کۆماری کوردستانی، وەدیهاتنی ئاوات و ئارەزووی لە مێژینەی کوردان بوو، وەراست گەڕانی خەونی خانی، حاجیو بەری خوێن و ئارەقە ورەنجی سەرکردە مێژوویەکانی نەتەوەکمان، شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری، شێخ سەعیدی پیران، سمکۆ، مەلیک مەحمودی نەمر و ژێنێڕاڵ ئێحسان نوری پاشا بوو.
بە دامەزراندنی کوماری کوردستان ،نەتەوەی کورد لە ناوچەی زۆری کوردستانە داگیرکراوەکی کوردستانی رؤژهەڵات ، ئازادی ئەستاند ، و چارە نووسی خۆی بەدەستەوە گرت و فەرمانراوای نەتەوەی دامەزراند، ئالای کوردستانیان هەڵکرد ئالای داگیرکەرانیان تۆر داو بیگانیان لە ناوچە بەدەر کرد، کورد بوە خاون مالی خۆی،
بە دامەزراندنی کۆماری کوردستان زمانی نەتەوەی رەسمی کرا و بە خێرای گەشەی بەرچاوی بە خوە دێت و لە هەمان کاتدا چاپخانە و رادیو و سینەما و کتێبخانەی نەتەوەی و و ئەرتەشی نەتەوەی هیزی پێشمەرگە دامەزران.سەرەڕای نایاسای بونی ناوچەکە ئاسیاش و ئەمنیەتی هاولاتیان بەتەواوەتی دەپاریزرا.
لە کۆماری کوردستان، ژنان بە بەشداری سیاست و دامەزراندنی چەند رێكخراوی تایبەت بە خۆیان و رۆڵی بە رچاویان هەبوو لە کۆماری کوردستان.
بە دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە بەشی کەمی نیشتمان بەڵام هێوای گەورەی خستە ناو دڵی هەموو رؤڵەکانی نەتەوەوە و شۆڕشگێڕان و و ئازادیخوازانی لە پارچەکانی دیکەی کوردستانە و بە بەشداری و بەهانای کۆماری کوردستانەوە هاتن و کۆماری کوردستانیش بێ جیاوازی باوشی بۆ کردنەوە، کۆماری کوردستان بووە قیبلەی یەک ریزی ناومالی کوردو کە دەسکەوتەکانمان لە هەر بەشی دیکەی کوردستان گریدراوی یەکن و بە بی یەک سەرکەوتنی بەرچاو بە دی ناکریت
ئەم روداوە مێژوویەو دەسکەوتە بە نرخانە تەنیا لە ماوەی یازدە مانگ تەمەنی کورتی کۆماری کوردستان دەستکەوت کە کە دوای سەدان سال داگیرکراوی و پارچە پارچەی نەتەوەکمان باشترین دەسکەوتی نەتەوەکمانە .
هەر چەند کۆماری کوردستان لە کەم تەمەنی باشترین دەسکەوت و پێشکەوتنی بە رچاوی بە خۆیەوە دێت بەلام ئاستی ئامادەی و تاقەت و توانای کۆماری کوردستان نیتوانی پێش بە پلانی داگیرکەران و بەرژەوندی زلهێزەکان ناوچە بگریت سەرئەنجام کۆماری کوردستان رووخا و بۆ جارێ دیکە کوردستان داگیرکراێەوە، پێشەوا و ژماریک لە وەزیر و ئەفسران و کار بەدەستانی کۆمار لە مەهاباد لە سێدارە دران .
دوای رووخانی کۆماری کوردستان ئەو ئالایەی لە چوارچرا هەڵکرا و هیوای کورد لە دڵندا نەکوژانەوە و وەک چرای رۆناکی رێگەی رزگاری تا ئەمرۆکەش هەر لە سەر رێبازی پێشەوا هەزاران کەس لە بندیخانەکان و چاوروانی پەتی سێدارەن و یا لەسێدارە دراون لە ژیر ئەشکەنجەی داگیر کەران نا بو داگیر کردنی کوردستان زمزمە دەکن یا ئالا بەدەس و تێکوشەر، هەڵگری بێری نەتەوین ولە سەر رێبازی پێشەوای نەمەر قازی مەحەممەدن ،لە هەر گوشەیک لە ئەم نیشتمانە لە هەر کات و هەڵومەرجێک دا ئالای شۆڕشیان هەلکردوە سەر لە نوی تیهەلچونەتەوە لە سەر رزگاری نەتەوەکیان،کۆماری کوردستان قیبلەی شۆڕشگێرانی رێگەی رزگاری یەک جاری نەتەوەکیانن .
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و رێکخراوی یاری کورد (یارسان) بەم بۆنە پیرۆزە نەتەوەیی و نیشتمانییەوە، گەرمترین و پیرۆزبای پێشکەش تێکوشەران رێگەی رزگاری و سەربەخۆی کوردستان و گەڵی کوردستان دەکات، هەزاران سڵاو پێشکەشی گیانی پێشەوای شەهید قازی موحەممەد و ئەفسران و پێشمەرگەکان و کاربەدەستان و تێکوشەرە شەهیدەکانی کۆماری کوردستان دەکات و وەک رێکخراوی یاری کورد یارسان ویەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان ، لەم رۆژە پەیمان نۆی دەکەینەوە کە هەلگری ریبازی پێشەوا لەسەر مافی چارەنووس و سەربەخۆی ولاتەکمان و هەلگری ئالای نەتەوتیی و سرودی نەتەوی بێن و هەتا رزگاری یەکجاری نیشتمان و هەلکردنەوەی ئالای نەتەوەی و بیگانە بەدەر کردن لە نیشتمانمان ،هەرگیز سەنگەری خەبات و بەرخۆدان چۆل نەکەین.
با یادی کۆماری کوردستان هاندەرمان بێ بۆ یەکگرتنی ریزەکانمان، گوڕ تیندان بە خەبات سوربوون لە سەر سەربەخۆی خاک و گرتنەوەی مافە رەواکانمان و ئالای کۆماری کوردستان و سرودی نەتەوەی و بیرەوەری کۆماری کوردستان ئیلهامبەخشی تێکۆشان و کۆڵنەدانمان لە پێناوی رزگاری و سەر بەخوی کوردستان بێت.
سڵاو لە ٧٤ ێمین ساڵیادی کۆماری پیروزی کوردستان

مەرگ و نەمان بۆ دوژمنان و داگیرکەرانی خاکی کوردستان
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و رێکخراو یاری کورد
٢٢/١/٢٠٢٠