ئمپراتوری جنایەت لە سەدەی بیست دا.

0
744

بێ شەک و گۆمان هیچ جەنایەتکارێکی لەسەدەی بیست ناتوانین بێجگە لە ترۆریست قاسم سولیمانی بە ئمپراتوور ناو ببەین کە ئەم جەنایەتانە نەک لە نێو خۆی ئێران بەڵکو جیهانی دەستێوەردان لە کار و باری ددەوڵەتانە بوە کە ئاماژە بە چەند خاڵی لەم جنایەتانە دەکەین،

دوای دامەزراندنی سوپای پاسداران لە لایەن خومەینیەوە لە یەکی مانگی چواری ١٣٥٨ (٢٢/٦/١٩٧٩) قاسم سولیمانی پەیوەندی بە سوپاوە گرت و دوای مانگ و نێوێک دەورەی فێرگەی سەربازی سەرەتای ترین راسپاردەی بۆ کوردستان پارێزگای ورمی بوو کە لەوێ بە دەس دانە ئیعدام خیابانیەکان و کۆمەڵکوژی دێهاتەکانی ئیندەرقاش و قەڵاتان و قاڕنی و سەرکوت کردنی خەڵک پڵەی سەربازی پێ بەخشرا.قاسمی سولیمانی دوای فتوای خومەینی دوەم جار دەستی دایەوە کوشتن و سەرکوتکردنی جوڵانەوەی گەلی کورد .

قاسم سولیمانی پڵەی بەرزکرایەوە کرایە فەرماندەی لەشکەری سوپای پاسدارانی کرمان . لە هەشت ساڵ شەڕی ئێران و عێراق لە چەندین شەڕی گەورە و ئوپراسیوان بەشدار بوە ، کە بە هۆی ئەوەی کە تەنیا شارزای شەڕی لە کۆمەڵکوژیەکانی کوردستان هەبوو کە ئەم شارەزایانە هێچ یارمەتی دەری نەبوو لەشەڕی ئێران و عێراق کە لە زۆربەی ئوپراسیونەکانی کەتربەڵای پێنج ، نەسرەی پێنج و فاوی چوار بوتە هۆی شکست پێهێنانیان و بە کوشت دانی دەیان هەزار کەس، کە کاربەدەستانی ئێران بە سێ شکەستی گەورە ناو زەد دەکەن قاسم سولیمانیش هۆکاری بوە.
دوای شەڕی نەسری پێنج و شکەستی قاسم سولیمانی کە دەیان هەزار کەسی دابە کوشت بوە هۆکاری ئەوەی کە دوبەدوای حەوتویەک بەعس لە ٢٨مانگی خەرمانان سەردەشت کیمیاباران بکات.
یەکیک لەو فەرماندانەی بوە کە لە کاتی بۆردمانی کێمیای هەڵەبجەی شەهید بەشداری لە تالان و سەروەت و سامان خەلک و لێدانی سپای رزگاری و گوردانی شوان و حیزبی دێمۆکڕات و گرتنی و ئیعدامی سەدان کەسی دیکەی ڕۆژهەڵات بوە .
بە داخەوە بە وردی لە جنایەتەکانی جەنایەتەکانی لە کوردستان وەک هەمێشە کەم و کۆری هێزە کوردیەکان کە نەنووسراونەتەوە لەوکات لەبەردەست نیە یا کە ئەمەش شتێیەکی عادیە لامان.
دوای شەڕی ناو خۆی لە ئێران و شەڕی عێراق و ئێران سوپای کرمان بە فەرماندەیی قاسم سولیمانی وەک هێزی پاراستنی سنوور لە سنووەکانی ئێران و ئەفغانستان نێشتە جێ کران کە هەر لەو رێگەوە دەست تێوەردانی لە ناو خاکی ئەفغانستان و بە سەر هەڵدانی تاڵبان زیاتر توانی بە ناوی مەزهەب و توندرەوی مەزهەبی بتوانی دەستێوەردان لەو وڵاتە لە ناو هاو مەزهەبەکانی خۆی بکات ئاسایشی ناو وڵاتەکە و کێشەی مەزهەبی نانەوە لە ناو گەڵەکانی ئەئەفغانستان بە ناوی شێعە و سەننە و دژ بە تاڵبان بێ ئەوەی هیچ پێوەندی بە افغانستان بگرێت وەک پێوەندی دێپلوماسی و یا لە لایەن کونسولخانەکانەوە ئاگادار کرابێتنەوە، سیاسەتی خۆیان لە ئەو دیووی سنور دەست پێ کرد، و تا بیست یەک ساڵ لەوە پێش بە دامەزراندنی لقی چواری سوپا بە ناوی سوپای فەیلەقی قودس لە بەرپرسی سنوورەکانی ڕۆژهەلاتی ئێرانی پێ سپێردرابوو.

هۆکاری ئەوەی کە ئێران سازمانی چوارمی سپای بە ناوی سپای فەیلەقی قودس دامەزراند تەنیا مەبەست دەس تێوەردانی لە کارو باری ناودەوڵەتی بوە کە سیاسەتاکانی کۆماری ئسلامی ئێرانی لەدەرەوی سنوور بەرێوە ببات، وەک خومینی لە وتاریکی دا دەلێت ئێمە سیاسەتمان هەناردەی دەرەوەی وڵات دەکەین .سپای فەیلقی قودس چون سازامانێکی لە یاسای جیهانیە وەک قشۆن دەوڵەتی چاوی لێ ناکرێت ئێران زۆر ئاسان کەڵکی لێ وەر گڕت. و سەرەکی ترین ئەرکی ئەم سوپایە ئازاد کرنی قودس بوو، کە ئەویش شکەستی خواردوە تا ئێستا.

بێست ساڵ فەرماندەی گشتی هێزی سوپای فەیلەقی قودس بووە تا کۆتای سەفەر بۆ عێراق و کوشتنی بە دەست ئامریکا،

تا گەورە دیکتاوری عیراق سەدام حسین مابوو نەیتوانی بە هێز دەستێوەردانی هیچ وڵاتیکی عەربی بە ئاشکرا بکات. ئاشکرا بوونی ئەم سازمانە ترۆریستیە لە سەر هەڵدانی بەهاری عەرەبی و بە هاتنی داعش لە عێراق زیاتر کەوتە بەر چاو، تا پێش داعش لە چەند هێزو حیزب لە عیراق دەستێوەردانەکانیان لە کار و باری ئەو وڵاتە دەکرد، بە هاتنی داعش ترۆریست قاسم سولیمانی خۆی ڕاستەو خۆ فەرماندەهی نەک سازمانە ترۆریستیەکەی بەڵکو دەس ئاوالە تر بوو لە رێبەرایەتی حیزبە و هێزانەی لە ژێر هەژمونی ئێران کاریان دەکرد لە عێراق .
خۆپێشاندانەی کە لم ماوەدا لە تا ئێستاش بەرێوەیە، تەواوەتی هۆکاری دەستیوەردانی ئێرانە لە کار وباری سیاسی ئەو وڵاتە، کە خۆپیشاندەران سەدان ئالاو وێنەی قاسم سولیمانی و خامنیان ئاگر داوە یا بە دەمپای وێنەکانیان بەر کوتان دەدەن و تف و نەعلەتیان لێ دەکەن ، کە لەو حالەدا خامنەی دەستوری کوشتنی بۆ ئەو خۆپێشاندەرانە داوە و بە ئاژاوە گێری ناوزەد کرد. سەدان کەس لم خۆپێشاندانە کە کوژراون هەموو لە لایەن هێزە توندرەوە بێ پرنسیپەکەی سپای بەدر یا بلێم حەشدی شەعبی ئەمڕۆکەیە کە بە گازی فرمیسک رژین کە دەسکردی ئێرانەو موادی کێمیای تێکردوە کە ئەم لێکولینەوەانە لە بەشی پزشکی عیراق باس کراوە، کە ئەم گازە فرمیسک ڕژینانە بە بوادی کێمیای دەسکاری کراون کە ئەوانەی هەناسەش بکێشن تۆشی نەخۆشی دەبن .
ئاسایش عێراق بە دەس کورت کردنی ئێران لە کار و باری ئەو وڵاتە و چەک کردنی هێزی چەکدارەکانی سەر بە ئێران دەتوانرێ بگەرێتەوە بۆ پێش ساڵی ٢٠١٤.
ترۆریست قاسم سولیمانی کە لەهیچ کام لم شوێنانەی جەنایەتی کردوە سەرکەوتنی بەدەس نەهێناوە، بێجگە لە قەتل و عام و کۆمەڵ کوژی خەڵکی سەڤیل کە تەنیا لە ٩ ساڵ شەڕی ناوخۆیی سوریە کە هەمووی لە بەرژەوەندی مانەوەی دەوڵەتی بەشار ئەسەد وک دەوڵەتی حوکمرانی شێعە لە ناوچەکە و نائارامی و تێکدانی ئاسایشی خڵکی ئەو وڵاتە، لەم ٩ساڵە دەستی لە کوشتنی زیاد لە ٥٠٠ هەزار کەس بوە، کە زۆربەیان منداڵ سەڤیل بوون. بوەتە هۆی کۆچی زیاد لە ١٣ملوین کەس کورد ڕؤژاوا و عەرەبی سووری کە بێ خانو ماڵ بێ ئاسایش کرابوون، هەروەها بە فەرماندەهی ئمپراتوری جنایەت زیاد لە چەندین هەزار بومباران و ئۆپراسیۆنی توپخانەی بە پێی ئامار ٤٩٢ نەخۆشخانەی بە یەکجاری لەناو براون کە ٨٤٧ دوکتەر و یاریدەدەری پزشکی لە کاتی یارمەتی دان بە بریندارەکانی ئەم شەڕ و نائارامیەی ئەم وڵاتە کوژراون.
یەکیک لەو بریار بەدەستانەی بوردمانی چەکی کێمیای لەگەڵ چەکدارانی بەرەی نوسرە لەوە سوریە بوە، بەرەی نوسرە هێزێکی سوریە کە سیاسەتەکانی ئێران لە سوریەیە برێوە دەبات.
بە براوەردێک لەگەڵ بۆمبارانی هیتلێر لە داگیرکردنی ئەسپانیا ٧هەزار خانوو وێران کرا کە ئاماری وێرانکاری ئمپراتوری جنایەت زیاد لە ٦ ملوین خانوو بوە.
ئەمە تەنیا ئامارێکە لە بەردەستی لە بەردەستی ئێمەدایە .
جنایات قاسم سولیمانی لە یەمەن.
یارمەتی دانی ئێران لە یەمەن بە وتەی خۆیان کە بە مدافعان حەرم و کەربلاو دەمشقن ، هیچ کام لم شوێنەانە ناگرێتەوە بێجگە لە ئاژاوای مەزهەبی شێعە و سوننە، کە سیاسەتەکانی دەرەوەشیان بە پێی یاسای نێودەولەتی ئێران کە شێعەی عەشناعەشەریە دەباتە سەر بەڵام شێعە یەمەنیەکان عەشنا عەشەری نین،
سەرەتا تی ترین کردەوەیەک کە ئەم هێزەی ترۆرێستە لە یەمەن دەکری باسی لێ بکەین ترۆری سەرۆکی پێشوی ئەو وڵاتە عەلی عەبدولا سالح هاوپەیمانەکیان بۆ کە ،دوای دوو رۆژ لە بریاری دانی دانیشتن و وتوێژ لەگەڵ سەعودیە و هاوپەیمانەکانی و پشت کردن لە روسیە و ئێران ترۆر کرا. فەرماندەی گشتی سازمانی ترۆریستی سپای پاستاران موحەممەد عەلی جەعفەری دیانی بەوەدا نا کە لە وتارێکی میدیای بێ ئەوەی ئشارە بە ناوی عەلی عەبدولا سالح بکات کوتی کە( “توتعە را در نطفە خفە شد”)
دەستێوەردانی ئێران لە یەمەن وەک سوریە نەبوە کە هێزی فاتمیون بۆ بەرێ بکات بەڵکوو لە ناردنی چەک و چۆلی سوک تا موشەک کە چەندین جار ئەم مۆشەکانە ئاراستەی سعودیە کراون، ئەوەی ئێران لم وڵاتە دەیەوێت گەرانەوەی ئاسایش و ئارامی بۆ ئەم وڵاتە نیە بەلکوو هێزە حوسیەکەن و انساراللا دەویت لەم وەچەرخان سەر خات بە سەر وڵاتە عەربە کە و بێکاتە حکومەتیکی شعێەی عەرەبی.
لەم چەند ساڵە ناسقامگێرەی وڵاتی یەمەن هەر رۆژ کوژران و جۆگەلەی خوێن بەرێوەیە کە یەک لەو وڵاتانە کە هۆکاریەتی و چەندین جار وەزیری دەرەوەی یەمەن و کاربەدەستانی سکاڵاو راگەیانەکان دیانیان بە ئاژاوەگێری ئەو وڵاتە کردوە، کە بەرێوبەری سیاسەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە ترۆریست قاسم سولیمانیە،
قاسم سولیمانی لە لوبنان.

 

ئەوەی کە زۆر پێویست بە باس ناکات ئەم وڵاتەیە چون گەورەوە چکۆلە حیزبوللای لوبنان و سەفەرە هەمێشەیەکەی قاسم سولیمانی و هێرشەکانی لەو وڵاتە بۆ سەر بنکەو بارگای ئسرائیل و هۆکاری کێشەی ولاتی ئسرائیل و لوبنان کە هەم خەلکی لوبنان لە ماوەی جند مانگی رابردو لە خۆپێشاندانەکانی نارازیان لە سیاسەتی وڵاتەکەیان دەستێوەردانی ئێرانیان لە وڵاتەکەیان ئیدانە کرد و هەم لە زۆربەی خۆپیشاندانەکانی ئێران خۆپێشاندەران داوایان لە دەسراگرتن لە تالانیکردنی سەرەوەت و سامانی ئێران کردوە کە خەرجی لوبنان و فلستین دەکرێت.
قاسم سولیمانی لە هەریم کوردستان.
ئەوەی کە لە دوای رێفراندومی کوردستان بۆ داگیر کردنەوەی بە پانای سنوورەکانی کوردستان و عیراق هێرش کرایە سەر ناوچەکان و بوە هۆی شەهید بونی چەندین رۆلەی ئەم نێشتمانە لە بەرخۆدانیان لە کەرکۆک بە بەشداری وڵاتانی تورکیەو ئێران و حەشدی شەعبی ،کە یەکیکک لفەرماندەکانی هێرش بۆ سەر ڕۆژاوای کرکوی بە ئەسیو کرد کە لە دووبزەوە تا کەرکوکی فەرماندەهی کرد و بۆنە هۆی ئاوارە بۆنی هەزاران بنەماڵە لە ناوچە کورد نشنینە کێشە لە سەرەکان،

مەنسور تەها