پەیامی سازمانی یاری کورد و یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی قەوڵتاس كانونی دووهم 9, 2020 0 668 FacebookTwitterPinterestWhatsApp بە بۆنەی هاتنی جێژنی پیرۆزی قەوڵتاس جێژنی یارانی یاری گرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم کومەڵگەی یارسان(کاکەیی) لە کوردستان و گشت جیهان دەکەین. جێژنی قەوڵتاس یەکیکە لە جێژن و رێ و رەسمە دێرینەکانی نیشتمانی کوردە کە ساڵانە لە لاێەن کوردە یارسانەکان لە کوردستان و جیهان پیرۆز دەکرێت . ئێمە وەک یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان و سازمانی یارسانی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان یاری کورد هاتنەوەی جێژنی قەوڵتاس وەک باوەرێکی کوردی کە لە لاێەن یارانی سان سەهاکەوە پیرۆز دەکرێت و رێزی لێ دەگیرێت پیروزبایی دەنێرین بۆ هەموو کوردێکی رەسن و کوردستان دۆست و هیوادارین کە جێژنی قەوڵتاس و رۆژە پیروزەکانی دیکەی نیشتمانی کورد ببێتە مایەی خۆشی و تەبایی و یەک رێزی ناو ماڵی کورد . جارێکی دیکە قەوڵتاس لە یارانی یاری پیروۆز بێت یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان و سازمانی یارسانی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان یاری کورد ٩.١.٢٠٢٠ Share this:FacebookXLike this:Like Loading...