خەڵکی تێکۆشەری کوردستان گەلانی بندەستی ئێران
رێژیمی مەلاکان و کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماوەی چل سال دەسڵاتی رەشی بە سەر گەلانی بەش مەینەتی ئێران دا بۆ درێژەدان بە عومری رێژیمی وەلایەتی فەقیە لە هەموو فرت و فێڵ و حیلەێک کەڵکی وەر گرتوە و بەردەوام خەریکی فرەتوفێڵ و حیلەیە.
رێژیمی کۆماری ئیسلامی و وەلایەتی فەقیە لە سەرەتای هاتنە سەر کار و بە دەسڵات گەیشتنی هاتاکوو ئێستا جگە لە زمانی زوور و دژایەتی مافە رەواکانی گەلانی ئێران غەیر لە زمانی زوور و سەرکوت کردنی ئازادی خوازان هیچ وڵامێکی دیکەی نەبووە
رێژیم و دەسڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی هیچ کات و ساتێک باوەریان بە دێمکراسی و مافی خەڵک نەبووە و هیچ رێزێکیان بۆ ئیرادەی ئازادی گەل دا نەناوە و لە بنەڕەتدا باوەریان پێ نیە..
هەر وەک گەلانی جیهان و ئێران شاهیدن لە ماوەی ڕابدوو گەلانی ئێران بۆ نیشان دانی نارەزایەتی خۆیان بەرانبەر رێژیمی کۆماری ئیسلامی و دەست خستنی مافە سەرتایەکانیان ڕژانە سەر شەقامەکان بەڵام رێژیمی سەرکوتگەری مەلاکان بە گولە وڵامی داواکاری خۆپێشاندەرانیان داێەوە و هاتکوو ئێستا هازر نین و نەبوون ئاماری کوژراوەکان ،برێندارەکان و گیراوەکان بۆ ڕای گشتی بخەنە روو،
کۆماری ئیسلامی سەرەڕای ئەو جنایەتانە کە لە ڕابردوو بەرانبەر گەلانی ئێران جێبەجی کردوون داوا لە خەڵک دەکات بچنە سەر سەندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بە ئەو دەسڵاتە رزیو و مروڤ کوژە بدەن.
یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان و سازمانی یاری کورد یارسان هیچ کاتێک باوەریان بە دەسڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەڵبژاردنە فەرمایشیاکانی ئەو رێژیمە نەبووە و داوا لە گەلانی ئێران دەکەن کە بایکوتی سەندوقەکانی دەنگدان و نوێنەرە هەڵبژێردراوەکانی رێژیمی جنایەتکاری کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن .
ئەو کەسانەی کە کاندید کراون ئەبێ لە فیلترەکانی شەورای نگەهبان و باقی ناوەندە ئەمنیەتی و جنایەتکارەکانی وەلایەتی فەقیان تێپەراندبێت ،ئەوە بە ئەو واتایەیە کە کاندیدەکان لە کەسانی سەر بە رێژیمی کۆماری ئیسلامین و هیچ کاتێک ناتوانن نوێنەرایەتی گەلانی ئێران بکەن ئەوان تەنیا نوێنەری وەلایەتی فەقین و لە بەرژەوەندی ئەو رێژیمە کار دەکەن.
یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان و سازمانی یارسانی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان یاری کورد
٣.١.٢٠٢٠