پەیامی هاوخەمی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان و رێکخراوی یارسانی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان یاری کورد بە بۆنەی کارەساتی دڵتەزێنی شاری سەقز كانونی یهكهم 6, 2019 0 488 FacebookTwitterPinterestWhatsApp خەڵکی تێکۆشەر و خەباتگیری کوردستان! بە گوێرەی ئەو هەواڵ و زانیاریانەی لە خوەرهەڵاتی نیشتمانەوە بەدەستمان گەیشتووە کاتژمێر ١٠،٣٠ئەم شەو واتە پێنجشەممە چواردەی سەرماوەز ، ٥ی دسامبر تالارێک لە لە شاری سەقز بە هۆی تەقینەوەی گاز ئاگری گرتووە و لە ئاکامی ئەو تەقینەوەدا بەداخەوە ١١ کەس گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە ٣٨ کەسیتر بریندار بوون کە باری تەندورستی برێکیان ناجێگیرە. ئەگەر چاوێک بە روداوە ناخۆش و دڵتازێنەکانی چەند دەێەی رابردو بخشێنین ئەبینین کە ئەمە یەکمجار نیە کە روڵەکانی گەلی کورد توشی کارەساتگەلێ وا دڵتازێن دەبن و ئەبنە قوربانی کەمتەر خەمی بە ئەنقەستی دەسڵاتداران و داگیرکەرانی کوردستان. خەڵکی دڵ برێنداری کوردستان و شاری سەقزی سەربەز. ئێمەی کورد ڕا هاتووین و چارەنووسمان بە ئەو شێوە دیاری کراوە کە توشی کارەسات لە دوای کارەسات بین بە دەستی دوژمنان و داگیرکەرانەوە ،لە سوتانی منداڵانی شین ئاوێ بگرە هاتاکوو باراندی ئاگر و ئاسن لە لاێەن دەوڵەتی داگیرکەر و دوژمن بە کوردی تورک بە سەر برا و خوشک و زاروکانی ئێمە لە روژئاوای کوردستان و قڕ کردنی نەتەوەێکی بندەست بە دەست نەتەوەێکی باڵا دەست و پڕ چەک ،لە کاتێکیشدا هێشتا خەمی لە دەست دانی ئازیزانمان لە روژانی رابردو کە بۆ نان و ئازادی رژابوونە سەر شەقامەکان و بە دەست دوژمنی دگیرکەر و دوژمن بە کورد کۆماری ئیسلامی ئێران گیانیان بەخشی نەرەویوەتەوە بێگومان ئەم کارەساتەش زیاتر خەمەکانمانی قورستر کرد . ئێمە وەک یەکێتی شۆرشگێران و رێکخراوی یاری کورد ئەو خەم و ئازارە بە هی هەموو خەڵکی کوردستان دەزانین و دڵنیان کە هەموو خەڵکی کوردستان وەک ئەرکی نەتەوەیی و نیشتمانی بە دەم بنەماڵە و کەس و کاری داخداری ئەو کارەساتەوە دەچن و وەک هەمیشە شانوێکی شکۆدار لە یەکیەتی و هاوڵاتی بوون دەخوڵقێنن. لە لاێەن هەموو ئەندامانی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان و رێکخراوی یارسانی یەکێتی شۆڕشگیرانی کوردستان وێرای دربرینی خەم و پەژارەمان بە هۆی ئەم کارەساتە خەمبارەوە لە ناخی دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەس و کاری قوربانیانی ئەو رووداوە و خەڵکی داخداری شاری سەقزی خوێناوی و هەموو خەڵکی تێکۆشەری کوردستان دەکەین و خۆمان هاوبەشی خەم و پەژارەیان دەزانین و هیوای چاک بوونەوە بۆ برێندارەکانی ئەو روداوە دەخوازین 6.12.2019 یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان و رێکخراوی یارسانی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان یاری کورد Share this:FacebookXLike this:Like Loading...