نووسەر و چالاک یارسانی موژگان کاووسی لە شارستان کلاردەشت لە لاێەن رێژیمی کۆماری ئیسلامی دەستگیر کرا

0
530

سەرچاوەکان باس لە ئەوە دەکەن کە لە رۆژانی رابردو موژگان کاووسی ژنە جالاک و نووسەر کورد یارسانی لە شارستان کلاردەشت مازەندەران لە لاێەن رێژیمی دوژمن بە کوردی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیر کراوە و هاتاکو ئێستا کەس لە چارەنووسی ئاگادار نیە.

سەرچاوەکان باس لە ئەوە دەکەن کە موژگان کچە کوردی یارسانی وێنەی کوژراوەکانی راپەرینی ئەم دوایانەی گەلی کورد لە پارێزگاکانی کرماشان و سنە  بەڵاو کردوەتەوە هەر بە  هۆێەشەوە لە لاێەن کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی دەستگیر و رەوانەی چاڵە رەشەکانی ئێرانی کراوە..