په‌یامی پیرۆزبایی کاک بابه‌شێخ حسینی سکرتێری گشتی سازمانی خه‌بات به‌بۆنه‌ی جێژنی خاوه‌نکا

0
421

پەیامی پیروزبایی رێزدار کاک بابا شێخ حسینی وەک سەروکی هێزێکی ئیسلامی و کوری رێزدار شێخ جەلال حسینی و برارزای بەرێز و تێکوشەر ماموستا سێخ عزەدین حسینی بۆ کوردە یارسانەکان لە ئەم   سەروبەندەدا کە نیشتمانی ئێمە پێدا تێپەڕ دەبێت جێگای رێز ە و تەقدیرە و هیوا خوازین گەلی کوردستان روژگەلێک وەک خاونکار کە هیمای شورش و بەرخوەدانی گەلی کورد و پێشەوایانی راستەقینەی نیشتمانی ئێمە  بوون لە سەردەمانێکی سەخت و دژواردا بکەنە هەوین بۆ یەک رێزی و یەک دەنگی گەلی کوردستان هەتاکوو بتوانین بە هەموو ئایین و پێکهاتەکانەوە دەست لە نێو دەست لە پێناو پیروزی خاک و نیشتمانی کورد بە گژ نەێاراندا بچنەوە

دەقی پەیامی رێزدار بابا شێخ حسینی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات

بە بۆنەی جێژنی خاوەنكار پیرۆزبایی بە هاونیشتمانیانی یارسان لە كوردستان و ئێران پێشکەش دەکەم.
هومێدوارم بە خەباتی یەكانگیری تێكڕای خاوەن باوەرەكانی كوردستان، گەلی كورد بە مافە ڕەواكانی بگات و بە شۆڕشی جەماوەریی و شۆڕشی هێزە تێكۆشەرەكان لە کوردستان و ئێران، ڕژیمی ستەمگەرو دیكتاتۆری ئاخوندی بڕوخێ‌. جارێكی دیكە پیرۆزبایی خۆم و هاوباوەرانم لە سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران بە بۆنەی جێژنی خاوەندكار بە تێكڕای هۆگران و باوەڕدارانی ڕادەگەێنم.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی بابەشێخ حوسەینی
21ی خەزەڵوەری 1391 كۆچی خۆری 12 نوامبری 2019