٣ی ١٠ رۆژی ماڵ ئاوای شکوی نیشتمانێک

0
473

 داخێ نیشته شان دەرد و داخ کورد

تالان کرد خەزان سەرگوڵ باخ کورد

هەم کوردان هەڵدان بەیداخ خەم  له نوو

پڵمەێ گیریانه و شیوەن و رۆرۆ

جەفای روزگار نامەردی  زەمان

بێ خەوەر هاتوو قامەت کورد چەمان

وشکان سەرچشمەێ کانیاو زەڵال

زاناێ نەتەوەم بەرێز مام جەڵاڵ

گەلی کوردستان لە ٣ی ١٠ یادی لە دەست دان و ماڵ ئاوایی رابەرێکی گەورە تێکۆشەرێکی ماندو نەناسی رێگای کوردایەتی ئازادیخوازێکی راستەقینە و کەم وێنە، پارێزەرێکی  یاسا و دادوەرێکی کۆمەڵایەتی دەکەنەوە ، رابەر و سەرکردە رێزدار مام جەلال تەواو ژیانی بۆ ئازادی و دێکراسی ، مافی چارەی خۆنوسین بۆ گەلی کوردستان تەرخان کرد.

ئەگەر بمانهەوێ مێژوو وەک خۆی بگیرینەوە ،ناو و نازناوی مام جەلال و حزبەکەی مام جەلال ئەو سنورە بەرتەسکە سیاسیانەی  لە کوردستان بە گشتی بری و خەباتی مام لە دژی دیکتاتوریەت  بوو بە بنەماێک بۆ بەرگری کردن لە ئازادی و ئازادیخوازان کە هەتاکوو رۆژی ئەورۆ وێنەی لە کوردستان و ناوچەکە بە دی ناکرێت.

یادی مام یادی خەباتی نیو سەدەی مروڤێکی ئازا و خۆنەویستە دژی ئەو وڵاتە دڕندە و کاولکارانەی کە وڵات و نیشتمانی مامیان داگیر کردوە  و هیچ مافێکی سیاسی، ئیناسانی و کۆمەڵەیەتیان بۆ هاووڵاتیانی مام رەوا نەبینیوە.

ورد بینی و سیاسەتی هێمنانەی مام بۆ داهاتووی کێشەی گەلی کوردستان و گەلانی دیکەی عێراق ‌هۆکاری ریشەی ئارامی بوو لە کوردستان و تەواوی عێراق.

لە دوای کۆچی رابەر و سەرکردەی نەتەوەیی کورد رێزدار مام جەلال گەلی کورد بە گشتی و گەلانی عێراق بە تایبەتی رابەرێکی گەورە و کارزمایکی مەزنی مروڤدوستی ،سیاسەتوانێکی کەم وێنە ئازادی خوازێکی راستەقینەی لە دەست دا.

لە ساڵروژی ئاوا بوونی رابەر و سەرکردەی نەتەوەێکی بێ وڵات واتە رێزدار مام جەلال بۆ مەنزڵگای هەمیشەیی  سڵاو دەنێرم بۆ ئەو خاکەی شکۆی بەرزی داپوشیوە و پارێزگاری لێ دەکات .

هیوادارم کە یەکێەتی و یەکێتیەکان وەک هەمیشە قورس و قایم پارێزگاری لە قەڵاکەی مام واتە یەکێەتی نیشتمانی کوردستان بکەن هەتاکوو هیچ دوژمنێک نەتوانێ بە سەر هێز و ئیرادەی مامی گەورەدا  زاڵ بێت

عەلی فەزڵی کەواڵی