کوردستان وڵاتیکی داگیرکراوە و تەنیا ڕێگەی رزگاری و سەربەخۆی، خەبات و تێکۆشانە لە پێناو ڕا ماڵی داگیرکەران و رزگار کردنی نیشتمان ، ئەمڕؤکە و ٣٠ ساڵ لەوەپێش لە گەڵ تەمەنی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان کە خۆم تیدا ئەندامم ٢٨ ساڵی تێپەڕاندوە لە سەر نەبوونی بەرنامە و ئامانجی دیاری کراو یا سیستمی پەروەردە ئێمە وەک کورد نە تەنیا هیچ دەسکەوتمان لەم ٣٠ ساڵەدا نەبوە بەڵكوو پاشە کشەیشمان لە رێبازی شۆڕشگێران و شەهیدانی کوردستان کردوە.
ئەوەی کە پێوویستە ئێمە لە سەر هەر کردەوە و بووچونێکمان تەکبیر و راپرسی بکەین کە ئایا ئامانجەکانمان لە بەرژەوەندی گەلەکەمانە یا نە، بەڵام بێ ئەوەی خۆمان ئاگامان لە کار و کردەوەکانی خۆمان بێت دور کەوتیونەتەوە لە رێبازی شۆڕشگێری و نەمانتوانیوە ئامانجەکانمان بپێکین..
شۆڕشگێر کێیە ، چ کەسانێک کۆی شۆڕش دروست دەکەن؟ کەسانێک بە بەردەوامی کاتی خۆیان دابین کردووە بۆ رێبازەکیان، کە داوای گۆڕان کاری لە ھەموو بواڕەکان دەکەن. سیاسی ، پێشەسازی ، تیکنۆلوژیا و پەروەردە و یا گۆڕانکاری لە خەریتە و دامەزراندنی دەوڵەت و هەلتەکاندنی ئەو سنوورە دەسکردانەیە کە بە سەرماندا سەپاوە.
ئەرکی شۆڕشگێڕ چیە، شۆڕشگێڕ لە هەر شوێن و جێگاێک بێت هەمیشە و هەر دەم خۆ بە بەرپڕس بزانێ لەو ئامانجانە و خۆی بە گرێ دراوی شۆڕش ببینی و کات و ژیانی تەرخانی ڕێبازەکەی بکات ، نەک ئەوەێکە خۆی لە شکستەکان بدێزێتەوە و هیچ بەرپرسیاریەتێک لە ئەستۆ نەگرێت وەک ئەوەی ئەورۆ لە نێو ئەحزابی کوردستانی باوە و هیچ شکستێک بە ئەستۆ ناگرن و هەمیشە خۆایان بە سەرسواری مەیدانی کوردایەتی پێناسە دەکەن بێ ئەوی توانیبیتیان لە بوارێک بپەڕنەوە.
مروڤی شۆڕشگێر لە هەر شوێن و جێگاێک بێت خۆی بە خزمەتکاری گەل و نیشتمانی خۆی دەزانێت خۆی لە ئاست روداوە نەخوازراوەکان نادزێتەوە و رێز لە ڕا و بۆچوونی جیاوز دەگرێت و پشتیوانی لێ دەکات بەڵام لای شۆڕشگێرانی ئەورۆکەی ئێمە بە پێچەوانەێە..
شۆرشگیر خۆی لە قسەی زبر و ناحەز و دەس خستنە ناو ژیانی تاکە کەسی و جنێو لە بەرانبەر سیاسەتەکانی ناو خۆ و دەرەکی دەپارێزیت و بە واتەی تەواو بە وڵامێکی سیاسی و بە پرەنسیپیکی سیاسیانە وڵام دەداتەوە یا بەر پەرچی بریارەکان دەداتەوە بەڵام ئەدەبیاتی ئەورۆکەی برێک لە بە ناو رێبەرەکانی ئێمە پێجەوانەکەی ئەوانە بۆ ئێمە دەسەلمێنن.
رێبەری شۆرشگێر و دڵسۆز ئەو رێبەرەێە کە بوار بە ئەندامان و تاکی کومەڵگا بدات کە رخنە و گلەیی گازاندەی خۆیان بەرانبەری دەر ببڕن ئەگەر پێچەوانەکەی جێبەجێ بکات و خۆی لە گەل و کومەڵگە باڵادەستر بزانێ ئەوە بە واتای ئەوە دێت لە ئامانجی شورشگێری و گەل دۆستی لای داوە و هیچ پێوەندی نەماوە بە گەل و شۆرشەوە و چۆتە خزمەتی داگیرکەرانەوە.
حزب و رێکخراوە جیاوەزەکانی کوردستان بۆ خزمەتی خەڵک و کۆ کردنەوەی دەنگ و رەنگە جیاوازەکانی نیشتمان لە دەوری یەک دورست بوون نەک بۆ برایار دان و فەرمانڕەوایی کردن و خۆ سەپاندن بە سەر کومەڵگادا
کوردستان بە فرە ئایینی و جیاوازیەکانیەوە جوانە و دەتوانین بڵێین ئایین بۆ تاک و شۆڕش بۆ نەتەوە، هیچ شۆڕشگێریک نابی ئەخلاقی شۆڕشگێرانەی بخاتە ژیر پرسیار بە هێرش کردنە سەر هەر ئایین و کلتورێک، مروڤ دەتوانێ شارەزای لە سەر ئایینەکان هەبێت و رەخنە و بیر و بۆچوونی خۆی بخاتە رو لە پێوەندی بە هەر روداوێک ،هێرش کردنە سەر هەر ئایین و ئیدولوژیەک زەربەی گەورە لە رێبازی شۆڕشگێری دەدات بێ ئەوەی هەستی پێ بکرێ کە دوا ڕۆژ دووبەرەکی دەخاتە ناو ماڵی کورد و شۆڕشگێرانی گەلی کوردستان.
شۆرش و شۆڕشگێری تەنیا چەک لە شان کردن نەبوە و نیە مروڤی شۆڕشگێر ئەتوانێ لە هەر شوێن و مەکانێک ئەرکی شۆڕشگێرانەی خۆی جێبەجێ بکات.