ئەمڕۆ ٢٨ خەرمانان ٢٨ ساڵ بە سەر تیرۆری ئەندامی دامەزرینەر و رێبەری یەکێتی شۆڕشگێران کاک سەعید یازدانپەنا تێدەپەرێت ئهیلول 18, 2019 0 355 FacebookTwitterPinterestWhatsApp ئەمڕۆ ٢٨ خەرمانان ٢٨ ساڵ بە سەر تیرۆری ئەندامی دامەزرینەر و رێبەری یەکێتی شۆڕشگێران سەعید یەزدانپەنا تێدەپەرێت و تیروری کاک سەعید سەرکردە زامێکە بە جەستەی یەکێتی شۆڕشگێرانەوە کە هیچ کات سارێژ نابێت .. شەهید سەرکردە کاک سەعید لە تەمەنی ١٣ ساڵیەوە دەستی بە خەباتی سیاسی خۆی کرد کە بەرانبەرە بە دەسپێکردنی راپەرێنی گەلانی ئێران لە دژی رژیمی پاشایەتی لەو سەردەمە کە سیاسەت و شۆڕشگێڕی ببوونە پێویستیک. شەپۆلێکی گەورەی خەڵک بەتایبەت لاوان روویان لە سیاسەت و چالاکی سیاسی کرد و جلی حیزبایەتی و شۆڕشگێڕیان پوشی. شەهیدی سەرکردە کاک سەعید لە ئەو رۆژەی کە دەستی دایە خەبات وجلی شەرەف و شۆڕشگێڕی پوشی تا ئەو ڕۆژەی شەهید کرا بێ وچان لە خەبات و تێکۆشاندا بووە و بۆ مافی گەلی کورد و خاکی پیروزی کوردستان نەسرەوت و کۆڵی نەدا. کاک سەعید خابەتگێڕێکی نەسرەوتوو کۆڵنەدەری بوو کە جیاواز لە خەباتی چەکداری و قارمانیەتی مەیدانی شەڕ، داهێنەری بێڕی نوی نەتەوەیی لە کوردستان بوو ... جێ بیر هێنانەوەێە تا ئەو سەردەمەی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان دامەزرا هیچ حیزب و رێکخراویکی ڕۆژهەلات باسیان لە فیدرالی و سەربەخۆی کوردستان وەک ئامانج نەکردوە و خەباتی هەر هەموویان گریدراو بوو بە ئیرانەوە و هەڵگری دورشمگەلێک بوون وەک دیموکراسی بۆ ئێران و خۆدموختاری بۆ کوردستان، شەهید کاک سەعید بە داهینانی بیری تازە بۆ درێژەدانی خەبات فیدرالیەتی وەک پردە بازیک بوو بۆ سەر بەخۆیی کوردستان . لە راستیدا یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان بە رێبەری جوانە مەرگ کاک سەعید تەنیا هێزێک بوو کە رچکەی ئێرانی چیەتی شکاند و ئەو وانەیەی فێری هێزەکانی روژهەڵاتی کوردستان کرد کە بڕوایان بە خۆیان بێت و لە ئەوە نەترسن پێان بڵێن تەجزیە تەڵەب و هەر وەها بیروکەی هەڵکردنی ئاڵای رەنگینی کوردستان و بەرەی کوردستانی هاورێانی ئێمە و رێبەر سەعید داهێنەری بوون. ئێمە پێمان واێە دوای کۆمارە جوانەمەرگەکەی کوردستان هەتاکوو دامەزراندنی یەکێتی شؤڕشگێرانی نەتوانراوە بە شێوەی پێویست و بوێرانە باسی مافە رەواکانی گەلی کورد و سەربەخۆیی کوردستان بکرێت رێکخراوێکی نوێ وەک یەکێتی شۆڕشگێران بە بیری نوێ و بە دورشمی سەربەخۆیی پای ناێە مەیدانی خەبات. بەڵام بە داخەوە زۆر زوو دوژمنان و ناهەزان رێبەر و بیرمەندەی گۆڕەپانی خەبات شەهید کاک سەعیدیان لە تەمنێکی کەم و دوای ١٤ ساڵ خەبات لە پێناو ئازادی و دادپەروەری و تێکوشانی لە بەرەکانی شەڕ دژبە کۆماری ئیسلامی و خەباتی ئێرانی چیەتی گواستەوە بۆ خەباتیکی کوردستانی لە پلانێکی ناجوانمێرانە و تەم و مژاویدا بە دەس ناحەزان و نەیاران دوای ٤مانگ لە تەمەنی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و گەشە کردنی خەونەکانی بە نووسینی نامێلکەیەک بەناوی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان باشتر بناسین شەهید کرد و کاکە سەعید پەێوەست بوو بە کاروانی شەهیدانی کوردستان و بۆ هەتا هەتاێە جێ هێشتین. ئێمە درێژە دەرانی رێبازی پیروزی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و هۆگرانی فەلسەفەی کاک سەعید جوانەمەرگ لە ساڵ روژی گیانبەخشینی کاک سەعید سەرکردە پەیمان نوێ دەکەینەوە کە تا دوا هەناسە درێژەدەری رێبازی یەکێتی شۆڕشگێران دەبین و رێگا نادەین هیچ کەس و لاێەنێک بە ناو و ناز ناوی یەکیەتیوە سات و سەودا بکات و ئامانجەکانی یەکێتیمان بە لارێدا بەرێت. یاد و یادوارەی شەهیدی سەرکردە کاک سەعید و هەموو شەهیدانی کورد و کوردستان بەرز و بەرێز بێت. کومیتەی ناوەندی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان ١٨.٩.٢٠١٩ Share this:FacebookXLike this:Like Loading...