کونفرانس راوێژ نەتەویی بۆ خۆرهەڵاتی کوردستان لە روژانی ١٤ و ١٥ مانگی ٩ی ٢٠١٩ بەرێوە چوو

0
404
کونگرەی نەتەویی کوردستان کەنەکە لە درێژەی کار و خەباتی دڵسوزانەی بۆ نزیک کردنەوەی دەنگ و رەنگە جیاوازەکانی گەلی کورد لە خوەرهەڵاتی کوردستان و دۆزینەوەی رێگاە چارەێک بۆ ئەو پەرتەوازیەی رۆژی ئەورۆ بەروکی هێز و لاێەنە سیاسیەکانی ئەو بەشەی نیشتمانی گرتوە لە روژانی ١٤ و ١٥ مانی ٩ی ٢٠١٩ کونفرانسی راوێژی نەتەوەیی خۆرهەڵاتی کوردستانی لە استکوڵم پایتەختی وڵاتی سوئێد بەرێوە برد.
زۆربەی هێز و لاێەنە سیاسیەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان بەشداری ئەو کونفرانسە بوون و گەلێک بابەتی کرنگ هاتە باس کردن و لە کۆتایی ئەنجامنامەێک بە بریاری هەموو بەشدار بووانی کونفرانسەکە نوسراێەوە و کۆمیتەێک دەست نیشان کرا کە کار و خەبات بکات بۆ بە جێ گەیاندنی خاڵە دیاری کراوەکانی ئەنجامنامەکە .
یەکێتی شۆڕشگیڕانی کوردستان و رێکخراو یارسانی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان بە دو نوێنەر بەشداری ئەو کونفرانسە بوون و ڕا و بۆچونی خۆیان پێشکەش بە ئامادە بووانی کونفرانسەکە کرد.

بەرێز کاک عەلی فەزڵی کەواڵی بە نوێنەرایەتی یەکێتی شۆرشگێران کوردستان و بەرێز بەگموراد فەرزی بە نوێنەرایەتی رێکخراوی یارسانی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان بەشداری کونفرانسەکە بوون