کوردە یارسانەکان لە لاێەن داگیر کرانەوە وەک کورد و لە لاێەن کوردیشەوە وەک کافر دەچەوسێنەوە و زوڵمیان لێ دەکرێت

0
602
کومەڵگەی کوردی یارسان (کاکەیی) وەک پێکهاتەێکی رەسنی نیشتمانی کورد بە سەدان ساڵە پارێزگاریان لە ئاین و فەرهەنگی یاران کردوە و توانیویانە بە بوێری و قارەمانەتی خۆیان ئایین و فەرهەنگی راستەقینەی کورد و کوردستان بپارێزن هەر لە بەر ئەوەشە کە هیچ دوژمنێک چاوی بە یارسانەکاندا هەڵ ناێەت و لە هەر دەرفەتێک بۆیان لوابێت هەوڵی قڕ کردنی کوردە یارسانەکانیان داوە و لە هیج شوێن و جیگاێک مەیدان بە گەشە کردنی تاکیک لە یارانی سان سەحاکیان نەداوە و نادەن .
ئەگەر ئێمە وەک کورد چاوێک بە مێژوی ٣٠ ساڵی فەرمانرەوایی کورد لە باشوری وڵاتدا بخشێنین بۆمان دەر دەکەوێت کە جگە لە کاکەیەکان وەک پێکهاتەێکی رەسەنی کورد ئەوانیتر نوێنەریان لە پەرلمان و دام و دەزگاکانی هەریمی کوردستان هەبوە و لە هەموو مافێک بەشدار بوون.
تورکمانەکان کە ژمارەیان لە هەرێمی کوردستان ناگاتە قامکەکانی دەست نەک تەنیا هەموو مافێکیان بۆ دیاری کراوە و بەشدارن لە پەرلەمانی کوردستان بەڵکوو بونەتە بڕیاردەر و پاڵەوانی روداوەکان لە مێدیا کوردیەکانی باشوردا.
کوردانی کاکەیی کە ژمارەیان نزیک بە ٥٠٠ هەزار کەس دەبێت لە ناوچەکانی کەرکوک،موسڵ،هەولێر،سلێمانی،هەڵەبجە،کەلار،خانەقین و مەندەلی هەتاکوو ئەورۆ لە ژێر سێبەری فەرمانرەوایی کورد لە هیچ مافێک بەشدار نین و لە هیچ کوی باسیان لێوە نەکراوە و ناکرێت گەلو هوی ئەو قەدر و ناعەدالەتیە چی بێت؟
وەک هەواڵمان بۆ هاتوە رێزدار عەمید باسڵ کاکەیی تەنیا پلەداری پاێە بەرزی کاکەیی لە باشوری کوردستان بوو کە لە دام و دەزگاکانی هەرێم دامەزرابوو و ببوە جێگای ئومید و دڵخۆشی بۆ گشت کوردانی یارسان لە هەموو کوردستان ئەویش بە پلانی لە پێش داڕێژراو لە کارەکەی دور خراوەتەوە و کەسێکیتر لە شوێنی ئەو دەست بە کار بووە.
وەک مێژوو و پێشەوایانی هەورامان ئێمەی فێر کردوە ڕا هاتووین بە شۆرش و خەبات لە پێناو دەست خستنی عەدالەتی کومەڵایەتی و بەرخوەدان لە پێناو پاراستنی مێژوو و فەرهەنگی  رەسەنی کورد و ئەم قۆناخانەش تێدەپەرێنین و لە داهاتووێکی نە زۆر دور کاتێک بۆ دەنگ و هەڵبژاردن  هاتن لە درگای ماڵەکانی ئیمەتاندا ئەو کات   بیرتان دەخەینەوە کە ئێوە چۆنن و چیتان بەرانبەر کاکە و کومەڵگەی کاکەیی کردوە؟  .