چالاكوان و یەكێك لە ئەندامانی تیمی هەڵدانەوەی گۆڕە بە كۆمەڵەكان لە بانگەوازێكدا كە لەبیابانەكانی سەماوەوە ئاراستەی سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كردوە دەڵێت، “ئێمە لێرەین لەبیابانەكانی سەماوەین و سەرقاڵی ھەڵدانەوەی گۆڕی بەكۆمەڵی ژن و منداڵانی ئەنفالكراوی كوردین. لێرە تاوانگەلێكی ھێندە نامرۆڤانە و دڕندانە ئەنجام دراوە مرۆڤ تووشی شۆك و ڕاچڵەكانێكی گەورەی ڕوحی دەبێت”، داواش دەكات و رایگەیاندوە،”وەرن و ھەر كەسێكتان قەناعەت پێدەكرێ لەگەڵ خۆتانی بھێنن، با لەم بیابانە چۆڵ و ھۆڵەدا چەندین دیمەنی ھاوشێوەی عومەری خاوەر ببینن”.ئەنوەر عومەر سەعید، نوسیویەتی،”لێرە گەورەترین تاوانی سەدەی بیستەم تراژیدیاترین تاوانەكانی سەر ڕوی زەوی لەلایەن صەدامی گۆڕبەگۆڕ و ڕژێمەكەیەوە ئەنجام دراوە!”
كاتێك ئێسكی وردی مناڵانی كورد لەم گۆڕە بەكۆمەڵەدا دەبینی خەریكە دڵ لەجەستە بێتەدەر، ئاگرێك لە روح بەردەبێ ھەست دەكەی ھێدی ھێدی ڕاپێچی مەرگ دەكرێی
ئەو ئەندامەی هەڵدانەوەی گۆڕی بەكۆمەڵی ژنان و منداڵانی سەماوە دەڵێت،”كاتێك ئێسكی وردی مناڵانی كورد لەم گۆڕە بەكۆمەڵەدا دەبینی خەریكە دڵ لەجەستە بێتەدەر، ئاگرێك لە روح بەردەبێ ھەست دەكەی ھێدی ھێدی ڕاپێچی مەرگ دەكرێی!، خودایە كاتێك بەفڵچەیەكەوە لم و خۆڵی ئەو بیابانە لەسەر لاشە و پرچ و دەست و پەنجەی دایكان و جگەرگۆشەكانیان لادەبەم، ھەست دەكەم دەست و پەنجەی ھەڵوەریوی ئازیزترین كەسەكانمانە، سوێند بێ بە یەزدانی مەزن حەز دەكەم ھەموو مشتە خۆڵێكی سەر روفاتی ئێوە ماچ بكەم”.
تكایە گەر لە تواناتاندا ھەیە نوێنەری ووڵاتە زلھێزەكانی جیھان بھێنن، با ببینن چۆن بۆ بەرژەوەندی ئابوری و سیاسی خۆیان چاوپۆشیان لەگەورەترین تاوانەكانی سەدەی بیستەم كرد!
لەبەشێكی دیكەی بانگەوازەكەدا تكا دەكات و دەشڵێت،”تكایە گەر لە تواناتاندا ھەیە نوێنەری ووڵاتە زلھێزەكانی جیھان بھێنن، با ببینن چۆن بۆ بەرژەوەندی ئابوری و سیاسی خۆیان چاوپۆشیان لەگەورەترین تاوانەكانی سەدەی بیستەم كرد! لەگەڵ خۆتان نوسەر و ڕۆژنامەنوس و میدیاكارانی كەناڵە كاریگەرەكانی وڵاتانی جیاجیا بھێنن بۆ بینینی دیمەنەكانی ناو ئەم گۆڕە بەكۆمەڵە بۆ ئەوەی ویژدانی نوستوی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەخەبەر بێنێ”.
تكا دەكەم دەرھێنەرە گەورەكانی فیلمی سینەمایی لەگەڵ خۆتان بھێنن، تاوەكو بەچاوی خۆیان ببینن و بزانن ئایا ھیچ فیلمێكی تراژیدی ھێندەی دیمەنەكانی ناو ئەم گۆڕە بەكۆمەڵە تراژیدی و كارەساتبارە!
“تكا دەكەم دەرھێنەرە گەورەكانی فیلمی سینەمایی لەگەڵ خۆتان بھێنن، تاوەكو بەچاوی خۆیان ببینن و بزانن ئایا ھیچ فیلمێكی تراژیدی ھێندەی دیمەنەكانی ناو ئەم گۆڕە بەكۆمەڵە تراژیدی و كارەساتبارە!”ئەنوەر عومەر وادەڵێت.
دەقی بانگەوازەكە:
لەبیابانەكانی سەماوەوە
بانگەواز و پێشنیاز
بۆ / كەسو كاری قوربانیانی جینۆسایدی گەلی كوردستان.
بۆ / سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان
بۆ/ سەرۆكایەتی پەڕلەمانی كوردستان
بۆ / سەرۆكایەتی حكومەتی ھەرێمی كوردستان
بۆ / سەرۆكایەتی كۆماری عێراقی فیدراڵ
بۆ / نوێنەرانی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
بۆ/ دەزگا و دامەزراوە و میدیاكانی كوردستان
بۆ/ ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی
بۆ/ ھەر كوردێك لە ھەر شوێنێكی دنیا ھەیە…
بەڕێزان…
ئێمە لێرەین لەبیابانەكانی سەماوەین و سەرقاڵی ھەڵدانەوەی گۆڕی بەكۆمەڵی ژن و منداڵانی ئەنفالكراوی كوردین.
لێرە تاوانگەلێكی ھێندە نامرۆڤانە و دڕندانە ئەنجام دراوە مرۆڤ تووشی شۆك و ڕاچڵەكانێكی گەورەی ڕوحی دەبێت.
لێرە گەورەترین تاوانی سەدەی بیستەم تراژیدیاترین تاوانەكانی سەر ڕوی زەوی لەلایەن صدامی گۆڕبەگۆڕ و ڕژێمەكەیەوە ئەنجام دراوە!
كاتێك ئێسكی وردی مناڵانی كورد لەم گۆڕە بەكۆمەڵەدا دەبینی خەریكە دڵ لەجەستە بێتەدەر، ئاگرێك لە روح بەردەبێ ھەست دەكەی ھێدی ھێدی ڕاپێچی مەرگ دەكرێی!
خودایە كاتێك بەفڵچەیەكەوە لم و خۆڵی ئەو بیابانە لەسەر لاشە و پرچ و دەست و پەنجەی دایكان و جگەرگۆشەكانیان لادەبەم، ھەست دەكەم دەست و پەنجەی ھەڵوەریوی ئازیزترین كەسەكانمانە، سوێند بێ بە یەزدانی مەزن حەز دەكەم ھەموو مشتە خۆڵێكی سەر روفاتی ئێوە ماچ بكەم.
تكایە باڵوێز و كونسوڵ و دیپلۆمات و میدیاكار و سیاسی و چالاكوانی مەدەنی و ڕێكخراوی نێودەوڵەتی بھێنن و یاوەریان بن با بە چاوی خۆیان جینۆسایدی كورد و ئەم تراژیدیا بێوێنەیە ببینن.
وەرن و ھەر كەسێكتان قەناعەت پێدەكرێ لەگەڵ خۆتانی بھێنن، با لەم بیابانە چۆڵ و ھۆڵەدا چەندین دیمەنی ھاوشێوەی عومەری خاوەر ببینن،
با ببینن و بزانن كە ٣١ سی و یەك ساڵە ھێشتا لەو بیابانە دایكانی كورد توند توند جگەرگۆشەكەكانیان لە ئامێزگرتووە و ئێسكەكانیان تێكەڵ و ئاوێتەی یەكتربوون و نایانەوێ بۆ ساتێكیش لەیەكتری جیا ببنەوە!
ئیلاھی ئەم دیمەنانە چۆن روح ناسوتێنن و دڵ ناھەژێنن!؟
تكایە گەر لە تواناتاندا ھەیە نوێنەری ووڵاتە زلھێزەكانی جیھان بھێنن، با ببینن چۆن بۆ بەرژەوەندی ئابوری و سیاسی خۆیان چاوپۆشیان لەگەورەترین تاوانەكانی سەدەی بیستەم كرد!
لەگەڵ خۆتان نوسەر و ڕۆژنامەنوس و میدیاكارانی كەناڵە كاریگەرەكانی وڵاتانی جیاجیا بھێنن بۆ بینینی دیمەنەكانی ناو ئەم گۆڕە بەكۆمەڵە بۆ ئەوەی ویژدانی نوستوی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەخەبەر بێنێ.
تكا دەكەم دەرھێنەرە گەورەكانی فیلمی سینەمایی لەگەڵ خۆتان بھێنن، تاوەكو بەچاوی خۆیان ببینن و بزانن ئایا ھیچ فیلمێكی تراژیدی ھێندەی دیمەنەكانی ناو ئەم گۆڕە بەكۆمەڵە تراژیدی و كارەساتبارە!
لێتان دەپاڕێمەوە،
بیكەن بۆ خاتری پاكی و بێگەردی ڕوحی ئەم ژن و مناڵانەی لەناو ئەم گۆڕە بەكۆمەڵانەدان، ھەر كەسێكتان پێدێت بیانھێنن بۆ ئەوەی ئەم تاوانە گەورانەی بەعس و صدامی گۆڕبەگۆڕ وەكو خۆی بێ زیاد و كەم ببینن!
بیانھێنن بۆ ئەوەی پێیان بڵێین ٣١ سی و یەك ساڵ لەمەوبەر بەر لەھاتنی ڕۆژی حەشر، قیامەتی سەدان ژن و منداڵی كورد لێرە ڕویداوە!
تكایە چیتان پێدەكرێ بیكەن، ئێمە لێرەین و ھاوكاریتان دەبین…
ئەنوەر عومەر سەعید
بیابانەكانی سەماوە
٢٠١٩/٧/٢٥
س.خەندان