بە ئاگاداری خەڵکی خەباتگێڕی کوردستان و ئەندامان و لاێەنگرانی یەکێتیمان دەگەێنین کە هەڤاڵان و ئەندامانی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان پاش ماوێک کۆبونەوە و ڕا و بۆچون گۆرینەوە بە هەست کردن بە باردۆخی ئێستای کوردستان و ناوچەکە، بە ئەو نەتیجە گەیشتن کە رێبەریکی کاتی و کارا بۆ یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان دیاری بکەین هەتاکو بتوانرێ بە شێوەێکی باش ئەرکەکانی یەکێتیمان لە پێناو خزمەت کردن بە خاک و خەڵک جێبەجێ بکرێت .
ئەو رێبەریە سەرەڕای بەرێوە بردن و ڕاپەڕاندنی هەموو ئەرکەکانی یەکێتی شۆرشگێرانی کوردستان و کومەڵگەی کوردی یارسان کار و خەبات دەکا بۆ پێکهێنانی کونگرەێک کە لە کونگرەکەدا رێبەرایەتیکی تازە و بە توانا بۆ یەکێتیمان دیاری بکرێ .
جێ بیر خستنەوەێە کە ئەندامان و رێبەری یەکێتی شۆرشگێرانی کوردستان لە هەر شوێن و جێگاێک بن دەنگی یاری کورد و کومەڵگەی یارسانن و هیچ فەرق و جیاوازیک لە نێوان ئەو دو هێزە کوردستانیە بە دی ناکرێت.