ئێمە و یەکێتی شۆرشگێرانی کوردستان وەک هێزێکی کوردستانی و سەربەخۆی خواز

0
362

سازمانی یاری کورد وەک بزوتنەوەێک کە لە خەبات و تێکوشانداێە بۆ کومەڵگەی یارسان(کاکەیی) هیچ کاتێک خۆی لە نەتەوەی کورد جیا نەزانیوە و بگرە   هاورێانی ئێمە زۆر جار هازر بوون لە پێناو بەرژەوەندی گەل و نیشتمانی کورد واز لە یاری کورد وەک تەنیا رێکخراوێکی کارا لە مەیدانی خەبات بۆ پارێزگاری کردن لە مافی کومەڵگەی یارسان بهێنن

وەک  لە ریگای ماڵپەری رێکخراوەکەمانەوە بەڵاو کراێەوە سازمانی یاری کورد تێکەڵ بوونی خۆی لە گەڵ یەکێتی شۆرشگێرانی کوردستان ڕاگەیاند و بوو بە بەشێک لە ئەو هێزە کوردستانیە و ئەورۆکە .ئێمە هەمومان بە گشتی ئەندامی یەکێتی شۆرشگێرانی کوردستانین و سازمانی یاری کوردیش ئەبێتە سازمانی یارسانی یەکێتی شۆرشگیرانی کوردستان

ئێمە و یەکێتی شۆڕشگێران بۆ .

لە سەردەمی راپەرینی گەلی کوردمان لە باشوری کوردستان و بە هاتنە خوارەوەی پۆل پۆلی پێشمەرگەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە داوێنی چیای کاروخ  و بناری کیوەرەش و ڕاماڵینی حکومەتی بەعسی عیراقی لە لاێەن خەڵک و شۆرش بە رابەرایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان  ئێمە پێشمەرگە بووین و لە ئەو سەردەم دەورمان هەبوو لە دامەزراندنی یەکێتی شۆرشگیرانی کوردستان و خۆمان بە خاونی یەکێتی شۆرشگێران زانیوە و دەزانین.
وەک هەموو لاێک ئاگادارن یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەک هێزێکی نەبەز و جوامێر لە مەیدانی خەباتی کوردایەتی ساحبی رابردوێکی زێرین و پڕ لە هەماسە بوو لە ئەو سەردەمە دژوارەی خەباتی نیشتمانەکەماندا هەر بۆێە زۆربەی هاورێانی پێشمەرگەی ئێمە لە ئەو سەر و بەندەدا خۆشەویستیکی زۆریان هەبوو بۆ یەکیتی نیشتمانی کوردستان ، بۆێە پێشنیاری دامەزراندنی هێزێکیان کرد هاو ناوی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بێت.
هاوریانی ئێمە ئەبواێە بۆ هەڵگرتنی ناوی یەکێتی  چوبانە خزمەت رێزدار مام جەلال لە قەڵاجوارلان و پرسیان بە بەرێزیان کردباێە هەر بۆێە پەیامیان بۆ رێزدار مام جەلال نارد کە بۆ مەبەستێکی وا هەز دەکەن چاویان بە بەرێزیان بکەویت.
رێزدار مام جەلال وڵامی ناردبوەوە و مەوعدێکی دیاری کردبوو کە هاورێانی ئێمە بۆ ئەو مەبەستە ببینێ هەر بۆێە دو ماشێن لە پێشمەرگەکان کە جگە لە کاک سەعید و حسەین هەموو ئەوانیتر خەڵکی مەریوان،سەقز سنە و لای کرماشان بوون  چوونە خزمەت رێزدار مام جەلال بۆ دیاری کردنی ناوێک بۆ دامەزراندنی هێزێکی نوی کوردستانی.
رێزدار مام جەلال زۆری پێ خۆش بوو کە هێزێک لە روژهەڵاتی کوردستان بێتە دامەزراندن ئەویش بە بیریکی نوی کوردایەتی و بە ناوی یەکێتی شۆرشگیرانی کوردستان کە هاو ناو بوو لە گەڵ یەکێتی شۆرشگیرانی کوردستان لە باشور  کە دواتر لە گەڵ کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان یەکێتی نیشتمانی کوردستانیان پێک   هێنا
ئەوە بوو کە لە ٣٠ گوڵان ١٩٩١ یەکێتی شۆرشگیران کوردستان لە شەرایەتێکی تایبەت بۆ خەبات و شۆرش لە دژی داگیرکەران خاک و وڵات بە تایبەتی رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران وەک زەرورەتێکی مێژووی لە سەر بنەمای ئازادی جەکی کوردایەتی هەڵگرد و دەستی داێە خەبات و بەرخوەدان بۆ دابین کردنی مافە رەواکانی گەلی کورد لە روژهەڵاتی کوردستان و  بە رەسمی دامەزراندنی خۆی راگەیاند و کاک سەعید وەک رێبەری یەکێتیمان دیاری کرا.
 
بە دامەزراندنی یەکێتی شۆرشگیرانی کوردستان رۆڵەکانی گەلی کورد بە گشتی و پێشمەرگەکانی دیاری داڵاهۆ ، شاهۆ،سەقز و مەریوان و سنە بە تایبەتی دەنگی دلیر و دوژمن تۆقێنی یەکێتیمان بوون بە درێژایی خەباتی چەکداری یەکێتی شۆرشگێران لە نێو جەرگەی  روژهەڵات  بە دەیان عەمەلیاتی دوژمن بەزێنیان دژی داگیرکەران ئەنجام دا و خەسارەتێکی  زۆریان بە دوژمن گەێاند.
بە داخەوە دوای ماوەێکی کورت لە دامەزراندنی یەکێتی شۆرشگیرانی کوردستان رێزدار کاک سەعید یەزدانپەنا لە پیلانێکی تەم و مژاویدا گیانی بەخت کرد و دوای گیانبەختکردنی کاکە سەعید و کێشە تەشکیلاتیەکانی نێو یەکێتیمان و دابرانی پیوەندی هاورێیانمان لە گەڵ روژهەڵاتی کوردستان، وردە وردە برێک هەلپەرەست ویستیان بە گۆرینی نازناوی یەکێتی شۆرشگێران کە بە رەنج و خۆێن و ئارەقەی خەباتکاران و دلێر پیاوانی رێگای کوردایەتی ئاودێر کرابوو و ریشەی لە دڵی گەلی چەوساوەی کوردا چەقاندبوو بگۆرن و ناوی یەکێتیمان بسڕنەوە ،بەڵام برێک لە دڵسوزان و خەمخۆرانی یەکیێتیمان رێگەیان نەدا مێژووی یەکێتی و ئارەقەی هاورێە دێرینەکانمان ون بێت و یەکێتی شۆرشگیرانیان پاراست و نەیانهێشت بکرێتە سەودای دولار و کورسی بێ کەڵک بۆ کورسی پەرستان.
ئێمە سەرەڕای دەست خۆشی لە هاورێانمان کە بۆ یەکێتی ژیان و بۆ یەکێتیش مردن  بڵین دەدەین کە لە هەر شوێن و مەکانێک بۆمان بکرێت و شەرایەت مەودامان بدات لە پێناو کوردایەتی و وەفا بۆ هاورێە دێرینەکانمان  خەبات بکەین و سەنگەری کوردایەتی و رێزەکانی یەکێتی شۆرشگێرانی کوردستان بەر نەدەین.
بەڵێ مێژور ئێمە و یەکێتی شۆرشگێرانی کوردستان یەکە و هەر بۆێە ئەورۆکە یاری کورد و یەکێتی پشت بە یەک بەرانبەر دوژمن دەوستنەوە و کۆڵ نادەن و لە پێناو سەربەرزی و رزگاری وڵات شان بە شانی یەک و لە یەک سەنگەر خەبات دەکەن.

سەرکەوێ جوڵانەوەی رزگاری خوازی کوردستان بە رێبەرایەتی یەکێتی شۆرشگێرانی کوردستان برۆخێ رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران

عەلی میر محەمەدی  بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی شۆرشگیرانی کوردستان و رێکخراوی یاری کورد لە دانمارک

 وێنەی لای راست عەلی میر محەمەدی وێنەی لای چەپ عەلی فەزڵی بنکەی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان ساڵی ١٩٩١ رانیە گوندی ساردکێ 

Bildet kan inneholde: 2 personer, folk som står, fjell, himmel, utendørs og natur