کۆبونەوەی کومیتەی بریتانیای یەکێتی شۆرشگێرانی کوردستان و رێکخراوی یاری کورد لە بریتانیا

0
230
روژی شەمە ریکەوتی ٨.٦.٢٠١٩ هاورێان و هەڤاڵانی کومیتەی یەکێتی شورشگێرانی کوردستان و یاری کورد لە لەندەن پێتەختی بریتانیا کۆبونەوەێکیان ئەنجام دا بە مەبەستی دیاری کردنی کەسێک بۆ دەستەی رێبەرایەتی یەکێتی شورشگیرانی کوردستان کە قەرارە لە داهاتووێکی نزیک دیاری بکرێت و بۆ ڕای گشتی بەڵاو بکرێتەوە.
هاورێانی ئێمە دوای خستنە بەر باسی بارودوخی ئەورۆی کوردستان و ئیران بە ئەو نەتیجە گەیشتن کە پەلە بکرێت لە دیاری کردنی رێبەرایەتێکی چالاک بۆ یەکیەتیمان و هەوڵی زیاتر بدرێ بە مەبەستی کردنەوەی نوێنەرایەتی لە هەرێمی کوردستان.
تەوەریکی دیکەی کۆبونەوەکە چۆنیەتی کار کردنی رێکخراوی یاری کورد بوو لە پیوەندی بە پێش خستنی دەنگی رەوای کومەڵگەی یارسان وەک بەشێک لە مێژووی خاک و نیشتمانی ئێمە لە بارودۆخی ئێستای کوردستان و ناوجەکەدا.
 هاورێانمان  لە بریتانیا بەرێز و تێکوشەری دێرین کاکی روستەم ئەڵماسی یان پێشنیار کردوە بۆ جێگری سەروکی گشتی یەکێتی شۆرشگێرانی کوردستان و سۆزیان نوێ کردوەتەوە کە وەک هەمیشە لە  رێزەکانی یەکێتی شۆرشگێرنی کوردستان  لە  مەیداندا بن و لە پێناو مافی رەوای گەلەکەمان تێ بکۆشن و کۆڵ نەدەن .

کومیتەی یەکێتی شۆڕشگیرانی کوردستان و رێکخراوی یاری کورد لەندەن بریتانیا ٨.٦.٢٠١٩