ڕاگەێندراوی یەکێتی شۆرشگێرانی کوردستان و رێکخراوی یاری کورد سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشوری کوردستان

0
267

 

زۆربەی خاک و وڵاتی کوردان بە سەدان ساڵە لە لاێەن دەوڵەت و نەتەوەی تورکەوە داگیر کراوە و کوردان لە ژێر حوکمی تورکدا نە تەنیا هیچ مافێکی ئینسانی و سیاسیان نەبوە و نیە بگرە زمانی دایکیشیان لێ یاساخ کراوە و بۆیان نیە ناوی کوردی لە سەر زاروک  و باژێرەکانیش دا بنیەن.

ئەورۆکە دەوڵەتی فاشیستی تورک بە رێبەری ئەردوخان و ئاکەپە کوردستانیان لە کوردان کردوەتە تاریکساتان و زندانەکانی دەوڵەتی تورک پڕ کراوە لە ئەو مرۆڤە ئازا و دلێرە کوردانەی  کە لە پێناو ئازادی و مافی کوردان خابات دەکەن و مل بۆ رێژیمی داگیرکەری تورک و دەسڵاتدارانی ئاکەپە نەوی ناکەن.
ماوەیکە دەوڵەتی تورک بە هێزێکی زۆری سەربازیوە سنوری باشوری کوردستانی بەزاندوە و هێرشی کردوەتە سەر تێکوشەرانی کورد لە کویەستانەکانی برادۆست و خواکورک و بێبەزەیانە لە هەوا و زەویەوە گەلی کوردی بەر ئاگر و ئاسنی هێزە سەرکوتکەراکانی داوە و بێرەهمانە گەل و خاکی  ئێمەی توشی کارەسات و ماڵ ویرانی کردوە و خەسارەتێکی زۆری گیانی و ماڵی بە وڵات و گەلی ئێمە گەیاندوە.
سەرەڕای ئەو هەموو هێرش و زەبر و زەنگەی تورک و دەسڵاتداری ئاکەپە بەرانبەر بە گەلی ئێمە لە هەر چوار پارچەی کوردستان و ویران کردنی باخ و باخات و سوتاندنی سروشتی کوردستان لە لاێەن ئەو دەوڵەتە داگیرکەر و دوژمن بە کوردەوە هەتاکوو ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ هەڵوێستێکی لە بەرانبەر ئەو دەست درێژیانەی دەوڵەتی تورک نەبوە و لە ئاست ئەو هەموو درەندەیەی تورکان بەرانبەر بە کوردان بێدەنگیان هەڵبژاردوە.
بێدەنگی حکومەتی هەریمی کوردستان لە ئاست داگیرکردنی خاکی باشور ئەویش لە لایەن دڕندەترین دوژمنی کوردان واتە دەوڵەتی تورک و دەسڵاتداریەتی ئاکەپە نیشانەی ئەوەێە کە دەسڵاتدارانی هەرێم بەشێکن لە پلانی رێژیمی داگیرکەر بۆ قڕ کردنی تێکوشەرانی کورد و خەباتکارانی راستەقینەی گەلەکەمان کە بە دەێان ساڵە لە دڵی چیاکانەوە بە گژ دوژمناندا چونەتەوە و بۆ ئارامی و ئازادی وڵاتێکی داگیرکراو بە ناوی کوردستان دەجەنگن و کۆڵ نادەن.
یەکێتی شۆرشگیرانی کوردستان و رێکخراوی یاری کورد زۆر بە توندی  لەشکرکێشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشوری کوردستان و گریلاکانی پ.ک.ک مەحکوم دەکات و داوا لە بەرپرسانی حکومەتی هەریم و پارتی دێمکراتی کوردستان بە رێبەری مسعود بارزانی دەکەین کە واز لە هاوکاری و دۆستایەتی دەوڵەتی تورک و دەسڵاتداریەتی ئاکەپە بهێنن و چیتر نەبنە گۆپاڵ بە دەستی داگیرکەران دژی تێکوشەرانی کورد و واز لە هاوکاری و پێش لەشکر کەوتنی بێگانە بهێنن و پشت لە دوژمن بکەن و بچنە سەنگەری کوردایەتی و دژی دوژمن بوستنەوە.

یەکێتی شۆرشگیرانی کوردستان و  رێکخراوی یاری کورد

رێکەوتی ٩.٦.٢٠١٩