کوشتنی ژنە کوردێکی یارسانی لە لاێەن کاربەدەستێکی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێرانوە

0
491

لە گەڵ ئاگادار بوونم  بە هەواڵی کوشتنی ژنە کوردێک سەر بە کومەڵگەی کوردی یارسان بە ناوی میترا ئوستاد ئەویش لە لاێەن میردەکەیەوە بە ناوی مەحمەد عەلی نەجەفی وەزیر ، شاردار ، پاسدار و ، ،  یەکیک لە جنایەتکارانی ریژیمی کۆماری ئیسلامی لە ٤٠ ساڵی رابردوو کەوتمە بیر دەزگا قەزایی و جنایەتکارەکانی رێژیمی مەلاکان و پرسیارێکم لا دورست بوو داخوا سبهەینێ چۆن  و بە چە شێوەێک دەیان تۆمەتی نەشیاو و نەخوازراو بۆ ئەو ژنە یارسانە دورست دەکەن؟

ئەگەر ئاورێک لە کارنامەی رەشی کۆماری ئیسلامی ئێران بدەینەوە سەبارات بە پێکهاتەی کوردی یارسان بۆمان دەر دەکەوێت کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە ٤٠ ساڵی رابردو بە تەواوی هێزیەوە هەوڵی کوشتن و لە ناو بردنی گەلی کورد بە گشتی و جامعەی یارسانی بە تایبەتی داوە و ئێستاشی لە گەڵدا بێت هیچ ئاڵوگورێک لە سیاسەتی ئەو رێژیمە بەرانبەر بە کوردە یارسانەکان روی نەداوە و بە توندنترین شێوە لە هەولی کپ کردنی دەنگی رەوای ئێمەداێە ئەوەل وەک کورد دوم وەک کافر و نائیسلام.

من وەک کەسێک کە لە نزیکەوە بنەماڵەی کاکەبرا دەناسم زۆر باش ئاگادارم کە ئەو بنەماڵە بەرێزە لە کەسانی دیار و دڵسوزی کومەڵگای یارسانن و هیچ کاتێک هازر نەبوون و نین بۆ تەنیا ساتێک دور لە بیر و ئەندیشەی یارانی یاری بژین و بچنە ژێر سێبەری بیر و باوەریکتر ئەویش بیر و باوەرێک وەک کۆماری ئیسلامی ئێران کە دوژمنی سەرسەختی گەلی کورد و کومەڵگەی یارسانە
.کۆماری ئیسلامی داعش ئاسا بە زەبری زۆر و نەیزە لە ماوەی چل ساڵ سێبەری  رەشی بە سەر گەلانی ئێراندا بە سەدان و هەزاران مروڤی بێ تاوانی لە سێدارە داوە  یان زیندان ،ئەشکنجە و بێ سەروشوێن کردوە و  بە ئەوەشەوە نەوستاوە لە وڵاتانی جیهانیش دەستی داوەتە تیرور و کوشتنیی ئازادی خوازانی کورد و نەتەوەکانی تری ئێرانی.
ئەورۆ وا دەبینین کە کاربەدەستێکی باڵای کۆماری ئاخوندی ئێرانی کچە کوردێکی یارسانی کە هاوژینیەتی بێ گویدانە هیچ یاسا و رێساێک بەر گولە دەدات و زۆر بێشرمانە دەیکوژێت ،ئەمە خۆی لە خۆیدا دەردەکەوێت کە دەسڵاتی ئەو مروڤ کوژانە زۆر لە یاسا و رێسای وڵات گەورەترە و هیچ کەسێک ناتوانێ لە بەر ژنێک کە لە قانونی کۆماری ئیسلامی هیچ مافێکی بۆ دیاری نەکراوە ئەو پاسدارە جنایەتکارە سزا بدات.
من دڵنیام کە کۆماری ئیسلامی  و کاربەدەستانی ئێرانی نەک هیچ سزایک بۆ ئەو پادسدارە مروڤ کوژە دانانەن بەڵکو سبەینی دەیان دەلیل ، درۆ و بۆختان بۆ میترا ئوستاد هەڵدەواسن و لە جیاتی سزا دانی نەجەفی خەڵاتیششی پێشکەش دەکەن کە کافریکی کوشتوە.  
کوشتنی میترا ئوستاد ژنە کوردی یارسانی ئەتوانێ بەڵگەێکی باش  و ئاشکار بێت کە ئێمە واتە یارسانەکان هیج کاتێک لە سێبەری ئەو رێژمە لە ئەماندا نەبووین و نین تەنانەت ئەگەر بە رواڵەت پشت لە ئایین و بیر و باوەری خۆمان بکەین  و لە گەل داعشانی شیعەی دوانزە ئیمامی ژیانی هاوبەش پێک بێنین.
هیوادارم کە  ئێمە بە شێوەێک لە شێوەکان بتوانین دەنگی رەوای گەلی خۆمان بین و یەک گرتوانە لە گەڵ هاو زوان و خەمخۆرانی خۆمان بە گژ دوژمنانماندا بجینەوە و نەهێلین خوێنخوەران و مروڤ کوژانی کۆماری ئیسلامی هەر وا ئاسان  یارانمان بکوژن و دەنگمان کپ بکەنەوە

عەلیمیر محەمەدی بەرپرسی کۆمیتەی دانمارکی یەکێتی شۆرشگێرانی کوردستان و سازمانی یاری کورد

دانمارک٣٠.٥.٢٠١٩

Bildet kan inneholde: 1 person, smiler, nærbildeBildet kan inneholde: 1 person دانمارک