١ی شەش ٤٤مین ساڵیادی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان بەرز و پیرۆز بێت

0
282

 

لە ساڵی    ١٩٧٥ و ٤٤ ساڵ بەر لە ئەورۆ، چەند مروڤێکی دڵسوز ، ئازا و جوامێر لە سەردەمێکی سەخت و دژوار     بیروکەی یەکیەتی نیشتمانی کوردستانیان دارشت و هێزێکی کاریگەر و ئازا و نەبەزیان لە بن تاشە بەردەکانی نیشتمان بنیاد نا.

ئەو مروڤە شورشگیرانە بریتینن لە ئەم بەرێزانە ١- رێزدار مام جەلال تاڵەبانی٢- سەرکردەی دیار و دڵسۆز کاک نەوشیروان مستەفا ٣ هێژا-د،فواد مەعسوم 4-عومەر شیخموس 5-عبدولڕەزاق فەییلی6-کەماڵ فواد بە داخەوە ئەورۆ تەنیا د،فواد مەعسوم لە نێو دامەزرێنەرانی یەکیەتی لە ژیاندا ماوە .

رۆژی شەمە  ریکەوتی ١ی ٦ ی ٢٠١٩ یادی ٤٤ ساڵەی دامەزراندنی یەکیەتی نیشتمانی کوردستانە .

یەکیەتی نیشتمانی کوردستان لە خەباتی خویدا قوربانی زۆری لە رێگەی رزگاری کوردستان  پێشکەش بە بارەگای پیروزی نیشتمان کردوە .

یەکیەتی لە گشت قوناخە سەختەکان روڵێکی بەرچاو و نیشتمانپەروەرانەی گیراوە و لە سەردەمی شاخ و شەری پارتیزانی هیزی روژی تەنگانە بوون و لە سەردەمی راپەرینیش هەر ئەوان بوون بە ناردنی مەفرەزەکانیان بۆ داوینی کاروخ و بناری کیوەرەش ئاگری راپەرینیان هەڵکرد و دام و دەزگا داپڵوسێنەرەکانی بەعسیان لە خاکی کوردان راماڵی و نەوەی کوردیش توانی هەناسەێکی ئازاد لە بەهارێک بێ سیبەری رەشی  رێژیمی  عێراق هەڵمژێ.

دوای راپەرینیش یەکیەتی روڵێکی بونیادنەرانەی هەبووە لە دورستکردنی سەقامگیری و بوژانەوەی وڵات و ئەو روڵە گرنگ و دڵسوزانەی یەکیەتی  لە پێناو پێشخستنی خاک و نیشمان هاشا هەڵنەگرە و نەیارەکانی یەکیەتیش دان بە ئەو راستیەدا دەنیەن و نکوڵی لێ ناکەن

یەکیەتی نیشتمانی تەنیا هێزێکە لە مەیدانی خەباتی کوردایەتی توانیویەتی چە لە سەردەمی شاخ و چە لە سەردەمی دەسڵاتی شار و فەرمانرەوایی، دورشمەکانی بە کردوە بکات و باوشی یەکیەتی هەمیشە لانکەی شورشگیرانی پارچەکانی تری کوردستان بووە و هەر یەکیەتی و یەکیەتیەکانیش بوون دوینێ و ئەورۆ پشتیوانی راستەقینەی خەباتگیرانی کوردستان بوون لە هەر چوار پارچەی وڵاتدا .
کاتێک یاد لە روژی لە دایک بوونی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان دەکرێت نابێت روڵی رابەرانی کۆچکردوو جنابی مام جەلال و کاکە نەوشیروان لە بەر چاو نەگیرێت ئەوان هەر چەند ئەورۆ لە ژیاندا نەماون بەڵام وەک رابەرانێکی دڵسوز و ناودار بۆ هەتا هەتاێە تاجی سەری نەتەوە و نیشتمانێکن و ئەوەندە ناز و نازناوی یەکیەتی نیشتمانیان گەورە و بە ناوبانگ کردوە کە هیج لاێەنێکی دوست و دوژمن ناتوانێت پاش نەمانی خوشیان بێ یەکیەتی و یەکیەتیەکان هەنگاوێک بەرەو پێش بنیت و رۆڵی گەورە و نیشتمانپەروەرانەی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان لە بەر چاو نەگرێت..
ڕابەری کۆچکردومان جنابی مام  جەلال وەک پیاوێکی گەورە و دیپلوماتکارێکی بە ئەزمون    لە ساڵانی رابردو هەمیشە روڵی گرنگی هەبەبووە لە پاراستنی یەک دەنگی و یەک رێزی  نێو ماڵی کورد ئەو دەورەی بەرێزیان هەیان بووە لە رابردو، گەلی کورد و خاکی کوردستان شانازی بە ئەو دەورەی بەرێزیانەوە دەکەن .
لێرەوە و لە ئەم روژە پیروزە دا سڵاو دنێرین بۆ گیانی پاکی رێبەرانی گەورە و ناوداری کورد جنابی مام جەلال و کاکە نەوشیروان و هەموو رێبوارانی رێ ئازادی کوردستان بە تایبەت خەباتکارانی دڵسوز و نیشتمانپەروەری رێزەکانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان و هیوادارین کە رێگاکەی مام جەلال دایم پڕ رێبوار بێت و ماڵە گەورەکەی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان وەک هەمیشە ماڵی هەموومان بێت.
لە کوتایدا جارێکی دیکە جوانترین پیروزبایی ئاراستەی هەموو نەتەوەی کورد و کادیران و دڵسوزانی یەکیەتی نیشتمانی دەکەم و سەری رێز لە بەرانبەر خەباتی دڵسوزانە و بوێرانەی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان لە پێناو ئازادی خاک و وڵات دادەنەوێنم.

 عەلی فەزڵی کەواڵی ٢٥.٥.٢٠١٩