سمینارێک لە سەر رەوشی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی نوروێژ، لە پیوەندی بە هەر چوار پارچەی کوردستان

0
334
دوینێ  ١٤/ ٥/ ٢٠١٩ ئەندامان و بەرپرسانی کۆمیتەی یەکێتی شورشگێرانی کوردستان و رێکخراوی یاری کورد لە سەر داوا وبانگێشتی فەرمی حیزبی چەپی نەرویجی (ئێس ڤێ) لە باڵەخانەی پەرلەمانی نوروێژ لە شاری ئۆسلۆی پایتەخت بەشداری سمینارێکیان کرد بە ناونیشانی (ڕەوشی مافی مرۆڤ لە هەرچوار پارچەی کوردستاندا) بۆ پێتەر ئایدە ئەندام پەرلەمانی ئێس ڤێ و شارەزا لە بواری مافی مرۆڤ و گێراڵد کادۆر کارمەندی باڵا لە ئەنەمستی ئەنتەر ناشویوناڵ وە بەتایبەت تیشک خستنە سەر پێشل کردنی مافی مرۆڤ لە کوردستانی داگیر کراو  لە لاێەن  تورکیا و ئێران،عێراق و سوریاوە بوو، وە ڕەوشی مافی مرۆڤ و ئازادی و دیموکراتی لە هەرێمی کوردستان. و لەمیانەی سمینارەکەدا چەندان ڕا و بۆچوونی جیاواز و پرسیارو پێشنیار پێشکەش کران هەموی بۆ دەوڵەمەندکردنی سمینارەکە  بووهەتاکوو لە ئایندەدا بتوانرێت باشتر کار لەسەر پاراستنی مافی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین و دیموکراتی لەو وڵاتانەدا بکرێت.
لە سمینارەکە تیشک خراێە سەر ئەوەی کە گەورەترین کێشە لە کوردستان  ئەوەێە کە کوردەکان لە بەینی خۆیاندا کوک نین و هەر لە بەر ئەوەشە کە ناتوانن بە باشی بۆ مافی مروڤ لە کوردستان بە شێوەێکی باش و رێکخراوەی ه کار بکەن.
لە مەیانی سمینارەکە هاورێانی ئێمە نامەێکیان  لە لاێەن یەکێتی شورشگێرانی کوردستان و رێکخراوی یاری کوردەوە سەبارەت بە دۆزی یارسانەکان لە ئێران و هەریمی کوردستان پێشکەش بە بەرێوەبەرانی سمینارەکە کرد.

کۆمیتەی یەکێتی شورشگێرانی کوردستان و رێکخراوی یاری کورد نوروێژ

ئوسلو ١٥.٥.٢٠١٩