ئاگاداری و رونکردنەوەێک لە لاێەن رێکخراو یاری کورد و یەکێتی شۆرشگیرانی کوردستان

0
435
بە ئاگاداری هەموو لاێک دەگەێنین کە لە ئەورۆوە  واتە رێکەوتی ٢٥.٤.٢٠١٩ رێکخراوی یاری کورد و یەکێتی شۆرشگیرانی کوردستان وەک گیانێکن لە دو جەستەدا و هیچ فەرق و جیاوازیکیان نیە.
ئەندامانی یاری کورد و یەکیەتی شۆڕشگێرانی کوردستان لە هەر کۆر و کۆبونەوەێکدا بەشداری بکەن نوێنەرایەتی هەردوک رێکخراوەکە دەکەن و هیچ فەرق و جیاوازیک لە نێوان ئەو دو رێکخراوە بوونی نیە .
لە رۆژانی داهاتوش ماڵپەری یاری کورد دەکرێتە ماڵپەری فەرمی ئەو دو رێکخراوە و ئارمی یەکێتی شۆرشگێرانی کوردستانی دەخرێتە سەر و ئەبێتە زمانهاڵی یەکیتی شۆرشگێرانی کوردستان
رێکخراو یاری کورد و  یەکیتی شۆرشگێران کوردستان خەبات دەکەن لە پێناو ئازادی و سەربەخۆی گەلی کوردستان بە گشت پێکهاتەکانیوە بێ فەرق و جیاوازی  هەر بۆێەش رێزەکانی خۆیان کردوەتە یەک و لە هەولدان لە گەڵ چەند رێکخراوێکی دیکە لە کونگرەێکی بە شکۆدا هەموومان لە ژێر ئاڵای پیروزی یەکیتی شۆرشگێران کوردستان درێژە بە خەباتی نەتەوایەتی بدین.

بۆ پێشەوە بەرەو کوردستانێکی ئازاد و ئاباد

یەکێتی شۆرشگێرانی کوردستان رێکخراوی یاری کورد یارسان