بەشداریمان لە راگەیاندنی بزوتنەوەی نیشتمانی کوردستان و کۆبونەوەی هاوبەشی یەکیتی شورشگیرانی کوردستان و یاری کورد بە مەبەستی یەک خستنی رێزەکانیان

0
340
روژی ٢٠.٤.٢٠١٩ هەیەتێک لە ئەندامانی رێبەری رێکخراوی یاری کورد بە مەبەستی بەشداری کردن لە راگەیاندنی بزوتنەوەی نیشتمانی کوردستان و کۆبونەوە لە گەڵ ئەندامانی شورای رێبەری یەکیتی شورشگیرانی کوردستان سەردانی شاری یوتوبوری سوئدیان کرد و لە لاێەن  هەواڵانی بزوتنەوەی نیشتمانی کوردستان زۆر بە گەرمی پێشوازیان لێ کرا و پەیامێکیان پێشکەش بە ئامادە بووان و بەریوەبەرانی جێژنەکە کرد.
لە دیدار و چاو پێکەوتنەکاندا لە نێوان بزوتنەوەی نیشتمانی کوردستان و رێکخراوی یاری کورد باس لە سەر هاوکاری و هاوپەیمانیەتی کرا لە نێوان ئەو دو هێزە کوردستانیە و  کوردە یارسانەکان(کاکەیەکان) و یەزیدیەکان وەک بەشێکی رەسن و کوڵەکەی  نیشتمانی کورد پێناسەیان بۆ کراوە و  جەخت لە ئەوە کراوەتەوە کە بایخی زیاتر بە یارسانەکان و مێژووی پڕ سەروەریان بدرێت .
تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکان دیداری نێوان رێکخراوی یاری کورد و یەکیتی شورشگیرانی کوردستان بوو ئەویش بە مەبەستی یەک خستنی رێزەکانی رێکخراوی یاری کورد و یەکیەتی شورشگیرانی کوردستان لە داهاتووکی نزیکدا.
رێکخراوی یاری کورد و یەکیەتی شورشگیرانی کوردستان بریاریان داوە هەنگاوەکانیان چڕ بکەنەوە بۆ کونگرەێکی هاوبەش و خەباتێکی نەتەوەی لە خوەرهەڵاتی کوردستان   بە هاودەنگی و هاپەیمانی چەند لایەنێکی دیکە کار و خەبات بکەن بۆ ئەوەی بتوانن لە ناوچەکانی ئیلام و کرماشانەوە هاتاکوو ورمێ دەنگی رەوای یارانی سان سەحاک کە میژوو و سەروەری نیشتمانی ئێمەێە بەرز بکەنەوە و  بە لاواندنەوەی کەلام و دەنگی زوڵاڵی تەنبور بە رێبەری شەهیدی یەکیتی شورشگیرانی کوردستان سەعید یەزدانپەنا بڵێن ئاڵا هەڵگرانی وڵات و هاو سەنگەرە دێرینەکانت هیچ کات رێبازە پیروزەکەت و  ئەو ئاڵایەی لە بناری کێوەرەش هەڵت کرد بە هیچ رەنگ و دەنگێکی    دیکە ناگۆرنەوە و پشت لە رێبازەکەت ناکەن لە بەر چاوی زەردی هیچ تاقم و گروپێک ئەویش لە بەر بەرژەوەندی گروپی و تاکە کەسی. .

بۆ پێشەوە بەرەو خەباتێکی نەتەوەیی و کوردستانی 

رێکخراو یاری کورد ٢١.٤.٢٠١٩