پەیامی پیروزبایی سازمان یاری کورد (یارسان) پارتی لێبرال دیموکراتی کوردستان، یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان وپارتی سۆسیال دیموکراتی هە ورامان بە بۆنەی سەرکەوتنی هێزکانی سوریای دیمکرات بە سەر داعشدا

0
252
مستەفا بالی، بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بەیانی روۆژی  شەممە رایگەیاند،  چەکدارانی داعش لە باغۆز تێکشکێندراون و کۆتاییان پێهێنراوە.
زیاتر لە چوار ساڵە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) پێکهێنەری سەرەکییەتی بەپشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش لەگەڵ رێکخراوی چەکداری داعش لە جەنگدایە و روژی شەنبەی رابردوو واتە ٢٣.٣.٢٠١٩ دوایین پێگەی ئەو رێکخراوەیان بەتەواوەتی کۆنتڕۆڵکرد و کۆتاییان بە دڕندەترین ریکخراوی سەردەم  هینا.
سەرکەوتنی شەروانان لە شەر دژی رێکخراوی داعش لە میدیا نێخۆی و جیهانیەکاندا دەنگدانەوەیکی یەکجار زۆری هەبوو و  هەموو جیهان باسیان لە سەرکەوتن  و قارەمانیتی  شەروانان دەکرد دژی درندەترین رێکخراوی تیروریستی جیهانی بە ناوی داعش.

 ئێمە بە ناوی سەرکردایەتی پارتی سۆسیال دیموکراتی هەۆرامان، پارتی لیبرال دیمۆکراتی کوردستان و رێکخراوی یاری کورد(یارسان) و یەکێتی شورشگێرانی کوردستان گرمترین پیروزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم هێزەکانی سوریای دیمکرات دەکەین و سڵاو دەنێرین بۆ ئەو کج و کورە قارەمان و بوێرانە کە بە ئازایەتی و نەبەزی خۆیان چۆکیان بە دوژمنانی نەتەوەی کورد و مروڤایەتی هێنا و بونە سەنبولی بەرخوەدان و جوامێری لە ئاستی  نێوخۆی و  جیهانیدا.

جێ خۆیەتی کە سەری رێز دا بنەوەێنین بۆ ئەو شەروانە دلێرانە کە لە ماوەی چوار ساڵی رابردودا بۆ پاراستنی خاک و سەروەری وڵات گیانی شیرینی خۆیان بەخشیە نیشتمان و بست بە بستی ئەم کوردستانەیان بە خوێنی سوریان نەخشاند و کوردستانیان لە دێوزمەێک بە ناوی داعش پاراست و بونە گوڵاڵە سورەی سەر چیا بەرزەکان و تاجە گوڵینەی سەر گەل و نیشتمانێک

سەرکەوێ خەباتی رەوای گەلی کورد لە پێناو ئازادی و دادپەروەری مردن و نەمان بۆ دوژمنان و داگیرکەرانی کوردستان 
سازمان یاری کورد (یارسان) پارتی لێبرال دیموکراتی کوردستان، یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان وپارتی سۆسیال دیموکراتی هە ورامان

رێکەوتی ٢٧.٣.٢٠١٩