روژمیری ساڵی ٧٤٣ یاری سولتانی بەرانبەر بە ١٣٩٨ شەمسی بەیانی و لە روژی نەورۆز پەردەی لە سەر لا ئەدرێت

0
435

وەک مێژوو بۆمان دەگیرێتەوە کوردە یارسانەکان بە سەدان ساڵە  وەک پارێزەری راستەقینەی  ئایین و فەرهەنگی کوردی توانیویانە  بەشێکی گرنگ لە بیر و باوەرو ئاسەواری دێرینی  کورد و کوردستان بپارێزن و نەێەڵن دوژمن لە ناوی ببات یان بیکاتە مڵکی خوی.

بەرێز سەید محمد حسینی یەکیکە لە ئەو مروڤە بەرێز و تێکوشەرانە کە تەواوی ژیانی خۆی تەرخان کردوە بۆ پاراستنی ئەم مێژوە پڕ لە سەروەریە کە یارسانەکان هەتاکو ئەرۆ پارێزەری بوون و خۆیان کردوەتە قەلخان بۆ پاراستنی و پەرە پێدانی.

رێزدار سید محمد لە دێژەی کار و خەباتی بێوچانی لە پێناو  ناساندنی ئایین و کەلتوری یاری کە بەشێکە لە مێژووی پڕ لە شانازی کورد سەرەڕای نووسینی دەێان کتێب و پەرتووک هەستاوە بە دورست کردنی روژمێری یاری سولتانی بە شێوەی تابلەو  و ئامادەکردنی ئەو تابلەوە بۆ رۆژێکی پیروز وەک نەورۆز .

.ئەو تابلەوە کە وێنەێکی دەست ماڵپەری یاری کورد کەوتوە بەیانی و لە روژی جێژنی نەورۆز لە بارەگای پیر بنیامین و شاری کردندی غەرب بە ئامادە بوونی سەدان کەس پەردەی لە سەر لادەدرێت 

لە روژانی داهاتوو فیلمی جێژنی  نەوروز لە بارەگای پیر بنیامین و پێشاندانی ئەو تابلەوە بە نرخە بە فیلم ئەخینە بەر چاوی بینەران و خوێنەرانی خۆشەویست