| پەیام سازمان یاری کورد( یارسان)، پارتی لێبرال دیموکراتی کوردستان و یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان وە بونەێ روژ لەباس کوردی

0
292
لە گەڵ نزیكبوونەوەی وەرزی بەهار و رەنگاوڕەنگبوونی سروشتی رازاوەی وڵات ، رۆژی (10)ی مارس وەك رۆژی لیباسی كوردی دیاریكراوە، رەنگاوڕەنگی وەرزی بەهار و جوانی لیباسی كوردی، لەم رۆژەدا ئاوێتەی یەكتردەبن و دیمەنێکی جوان و دڵرفێن بە سروشتی وڵات دەبەخشن. هەر نەتەوەیک خاوەنی كەلتور و دابونەریتی خۆیەتی مانەوەی، كەلتوور و جل و بەرگیان دەبێتە رەمزێكی نەتەوەی و سەروەرییە بۆ ئەو نەتەوە کە پێناسەێکە بو نەتەوە بوونی، کە جیاوازی ئەو لە گەڵ نەتەوەکانیترە .
نەتەوی كوردیش هەر وەك نەتەوەکانی تر خاوەنی كلتورو داب ونەریتی دەوڵەمندی خۆیەتی, بە بۆنەی رۆژی جلی کوردی هەموو ساڵێك وەك رۆژێكی نەتەوەی هاوڵاتیان بە لەبەرکرنی، یادی ئەم رۆژە بەرز رادەگرن. هەرچەندە جلی كوردی مێژوویەكی دێرینی هەیە، بەڵام ساڵانە بەپێی سەردەم گۆرانكاری بەسەردا دێت و مۆركی خۆی ون نەكردوە، لە ناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەك و لە شارێكەوە بۆ شارێكی دیكە شێوازی دوورانی دەگۆرێت.
لیباسی کوردی یەکیکە لە ئەو لیباسانەی کە لە جیهان وەک لیباسی شۆڕشگێرانە پێناسە دەکرێت ئەویش وەک لیباسی کجان و کورانی شورشگیری کورد لە ژێر ناوی پێشمەرگە ، گریلا و شەرڤانان لە کاتی بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ داگیرکەران و شەمشەمە کویرەکانی داعش دا و ئەورۆ ئەو لیباسە بۆتە رەمزی سەرکەوتن بە سەر تیروریستاندا.
لەباس کوردی نەک تەنیا بەرگ پیروز جەنگاوەران کوڕ و دویەت کوردە بەڵکو لەباسێکە نەتەوەێ کورد لە وەخت شای و شیوەنا پوشنەێ و شانازی وە پێوە کەن ئیمە و ناو سازمان یاری کورد،پارتی لیبراڵ دیمکراتی کوردستان و یەکیتی شۆرشگیرانی کوردستان لە ئی روژ پیروزە کە روژ لەباس کوردیە و فەرهەنگ و یادگار باو باپیرانمانە پڕ وە دڵ پیروزبایی کەیم لە گشت نەتەوەێ کورد لە چوار بەش وڵات و داواکاریم کە ملەت کورد لە ئی روژە وە یەکڕا لەباس جوان و رازاوەێ کوردی بپوشن چویکە لەباس و فەرهەنگ ئیمە چقڵەێکە(درکێکە) لە چەو نەێارەکانمان و کەرستەێکە ئەرا مانەوەمان و جیا کردنمان لە دوژمنەیل خاک و وڵاتمان.

سازمان یاری کورد (یارسان) پارتی لێبرال دیموکراتی کوردستان، یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان

هەڵکەفت ٥.٣.٢٠١٩