رۆژی جیهانی زمانی دایک لە گەلانی جیهان و گەلی کوردستان پیرۆز بێت

0
375
 راگەیاندراوی سازمان یاری کورد( یارسان)، پارتی لێبرال دیموکراتی کوردستان و یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان ، لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک دا.
هاوولاتیانی خۆشەویست تێکؤشەرانی نەتەوەی کورد

لە ٢ی رەشەممە بەرامبەر بە ٢١فێۆریەی ساڵی ١٩٥٢ خوێندکارن و قوتابیان و سیاسەتوانانی بنگلادشی لە سەر مافی خویندن بە زمانی نەتەوەکیان (بنگالی ) راپەرینێکیان رەخسان دژ بە بریارەکەی پاکستان کە خوێندنی زمانی (ئوردوو)ی وەک تاکە زمان بەسەر تەواوەتی پاکستان و نەتەوکان دا سەپاندبوو کە بووە هۆی گیان لە داەسدانی  ٥ خوێندکارلە ئەو راپەرێنە، وڵاتی بنگلادش لە ئەو کاتدا بەشیک بوو لە وڵاتی پاکستان کە لە ڕۆژهەڵاتی پاکستان هەڵکەوتوبوو .

زمانی دایکی پێناسەی نەتەوەیەکە و فێر بوونی ئەو زمانە یەکم مافی ئینسانیە و سەرتایترین هنگاوە بۆ بەرەو پێش چوون و گەشە کردنی  ولاتێک. بە داخەوە لە ولاتی ئێران بە سەپاندنی زمانی فارسی بە سەر نەتەوە داگیر کراوەکاندا و بە بێ هیچ رێگریەک قانوونی و ئیزنی خوێندن زمانی دایکی لە قوتابخانەکان نادرێت و نەک حەول نادرێ بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە بە پێچەوانەوە شێوەی پەروەردەی ژینۆسایدە زمانی دایکی ، لە مەکتەبەکان بەڕێوە دەچێ هەوڵ دەدا کە پەروەردەی منداڵ و لاوان ، پەروەردەیەکی داخراو و چەقبەستوو بێ و بە بیری کۆن و دواکەوتووانە باریان بێنێ.

جێی خۆیەتی لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایک بە مەحکوم کردنی ستەم و سەرکوتی زمانی دایک لە لایەن ئێرانەوە و وڵاتانی داگیرکەری خاکی کوردستان بە نیشانەی داکۆکی ‌کردن لە هەویەتی نەتەوەی وەک نەتەوەیەکی وشیار ، بە لەبەر کردنی جل و بەرگی رازاوەی کوردییەوە هەوڵمان بۆ خوێندن و نووسین بە زمانی کوردی بێت.

وێڕای پیرۆزبایی دووبارەی رۆژی جیهانی زمانی دایک ، بەهیوای گەشەکردنی پەروەردی زمانی دایک و بە چۆکدا هێنانی پیلانی ژینووساید کردنی زمان و کلتووی کوردستانیمان،

سازمان  یاری کورد (یارسان) پارتی لێبرال دیموکراتی کوردستان، یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان ٢ی رەشەممەی ٢٧١٨ ٢١ فەوریەی ٢٠١٩