پرسەنامەی رێکخراوی یاری کورد (یارسان) و یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی میری یەزیدیەکان كانونی دووه‌م 28, 2019 0 245 FacebookTwitterPinterestWhatsApp بە بۆنه‌ی ماڵ ئاوایی یەکجاری میر ته‌حسین به‌گ میری یه‌زیدییانی جیهان، رێکخراوی یاری کورد (یارسان) و یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان پرسه و سەرە خۆشی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م كوردانی ئێزیدی و كه‌س وكار و بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو ده‌كات. به‌داخ و خەمێکی زۆره‌وه ئەورۆ هه‌واڵی كۆچی دوایی به‌ڕێز ( میر ته‌حسین به‌گ )، میری كوردانی یەزیدی-مان پێگه‌یشت، كه ماوێک بوو لە وڵاتی ئەڵمانیا لە ژێر چاودێری پزیشک دا بوو سەرئەنجام به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه كۆچی دواییی كرد. به‌م بۆنه‌وە پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی کوردانی یارسان و خەڵکی روژهەڵاتی کوردستان ئاراستەی برا كوردە یەزیدیەکانمان و كه‌س و كار و بنه‌ماڵه‌ی میری یەزیدیان ده‌كه‌ین، هاوبه‌شی خه‌مو په‌ژاره‌ی هه‌موولایه‌كین. میری ته‌حسین به‌گ، وه‌ك میری یەزیدیان رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بووه له تەبایی و پرسه نیشتمانی و كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كان لە سەرتاسەری کوردستان و شوێن پەنجەی میر تەحسین لە مێژووی کورد و کومەڵگەی یەزیدی بۆ هەتا هەتاێە وەک پەڵەێکی زێرین بە سەر نیشتمانی کوردەواریدا دەدروشێتوە، میر تەحسین کسێکی گەورە و دڵسوز بوو بۆ ئاشتی و تەبایی و پێکەوە ژیان لە نێوان هەموو پێکهاتەکانی کوردستان. روحی شاد و لە یەزدان داواکارین کە دوا ناخوشی کەس و کاری و کومەڵگای یەزیدی بێت ، رێکخراوی یاری کورد (یارسان) و یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان٢٨.١.٢٠١٩ Share this:FacebookXLike this:Like Loading...