Home فارسی یاریکورد و یارسان هەژار كاكەیی: پەرتەوازەیی کورد دووژمنی بەهێز کردووە

هەژار كاكەیی: پەرتەوازەیی کورد دووژمنی بەهێز کردووە

0
371
چاودێرێکی سیاسیی، پێیوایە، کە پەرتەوازەیی کورد دووژمنەکانی کوردی بەهێز کردووە، جەختیش دەکاتەوە: دۆخی چوار پارچەی کوردستان پێویستیی بە یەکڕیزیی لایەنەکان هەیە.

داواکارییەکان بۆ پێکهێنانی یەکێتی نەتەوەیی کوردستان بەردەوامیی هەیە و ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر هەست بەوە دەکرێت، کە بەهۆی نەبوونی ئەو یەکێتییەوە، کورد زۆر دەستکەوتی گرنگی لەدەستداوە.
هەژار كاكەیی، چاودێری سیاسیی لەوبارەیە بۆ ڕۆژنیوز دوا و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە بارودۆخی ئەمڕۆی چوار پارچەی کوردستان پێویستیی بە هەماهەنگیی لانەکان هەیە و بەپێویستیشی دەزانێت، هەوڵی جدیی بۆ بدرێت.
هەژار کاکەیی، باشوری کوردستانی بە نمونە هێنایەوە، کە بەهۆی یەکڕیزنەبوونەوە زۆر دەستکەوتی لەباربراوە و  وتی: لە ڕابردوودا باشور هیوابوو بۆ پارچەکانی دیکە، بەڵام بەهۆی یەک نەبوون و ململانێی حزبییەوە، ئەو هیوایە نەما، لەدوای ڕیفراندۆم و ١٦ی تشرینی دووەم ٥٢٪ی خاکەکەمان لەدەستدا، هەولێر-یش لەڕووی سیاسییەوە، پێگە گرنگەکەی جارانی نەما.
کاکەیی، ڕۆژئاوای كوردستان بەگەورەترین دەستكەوت بۆ كورد دەزانێت و دەڵێت:”ئێستا هەموو كورد چاومان لە ڕۆژئاوای كوردستانە، کە سەرەڕای فشاری هێزێکی تیرۆرستیی وەک دەوڵەتی تورک، بە ئیمکانیەتێکی کەم و لە ماوەیەکی کەم هەنگاوێکی باش چووە پێشەوە”.
ناوبروا، تیشکی خستە سەر خراپیی دۆخی باکور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەژێر ستەمی هەردوو دەوڵەتی تورک و ئێران و وتی:”هەموو دووژمنانی كورد لە هەر چوار بەشی كوردستان، خەریكە تواناكانیان یەكبخەن هەوڵبدەن بۆ ئەوەی كە ئەو كیانە كوردییەی دروست بووە بە تایبەت لە باشور و ڕۆژئاوای كوردستان لە ناوی بەرن، بۆیە پێویستمان بە بەستنی کۆنگرەی نەتەوەییە، لەوێدا تەواوی یاسا و بڕیارە سیاسییەکان دەربکرێن”.
ئەو چاودێرە سیاسییە، کە دانیشتووی شاری کەرکوکە و یەکڕیزنەبوونی لایەنەکان زیاتر لە هەر شوێنێکی دیکە کاریگەریی خراپی لەسەر ئەو شارە داناوە، زۆرتر هەست بە ئازاری یەکڕیزنەبوونی کورد دەکات و دەڵێت”پەرتەوازەیی كورد وایكردووە كە دووژمنانمان زیاتر بەهێز دەربكەون” جەختیش دەکاتەوە، کە  بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان وەڵامی داگیرکەران دەداتەوە و لاوازیان دەکات.
نوێترین بابەتەکان
پەیامی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان و سازمانی یاری کورد بە بۆنەی هاتنەوەی جێژنی پیرۆزی سێ رۆژەی خاونکار بەیاننامەیەکی پیرۆزبایی بە بۆنەی ٢٥ ساڵەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە): ئاگاداری بۆ ڕای گشتی لە پێوەندی بە رفاندن و کوشتنی لاوانی ئازادیخوازی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەشداری یاری کورد لە کونفراسێک کە بۆ نەتەوە بندەستەکانی ئێران لە برۆکسل و پەرلەمانی ئەوروپا رێک خرابوو گەشتێک بە نێو پەرتۆکی “ئایینی یاری”دا,لە نووسینی د. حسێنی خەلیقی پەیامی پرسە و سەرەخۆشی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و رێکخراوی یاری کورد بە بۆنەی کوچی دوای خاتوو * ئاسە(ئاسیە )فەزڵی* بەشداری کۆمیتەی ئاڵمانی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و ڕێکخراوی یاری کورد لە پرسەی شەهیدان وەفا ئازەربار، پژمان فاتحی ، محسین مەزڵوم و محەممەد فەرامەرزی بەشداری شاندێکی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و ڕێکخراوی یاری کورد لە کۆنفرانسێکدا لە پەرلەمانی لۆردەکانی ئەنگلیس بە ئامادەبوونی دەیان پەرلەمانتار و لۆردی ئەو وڵاتە تداوم قتلهای حکومتی رژیم نشان از ضعف حاکمیت، از ملت کورد می خواهیم فردا در اعتصاب سراسری شرکت نمایند پەیامی یەکێتی شۆرشگێرانی کوردستان و ڕێکخراوی یاری کورد بە بۆنەی لە سێدارەدانی رۆڵەکانی نەتەوەی کورد پەیام و بروسکەی پیرۆزبایی رێکخراوی یاری کورد بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی قەوەڵتاس ڕێکخراوی یاری کورد و یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان زۆر بە توندی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر باشوور و گەلی کوردستان مەحکووم دەکن نویسنده کرمانشاهی: زبان کُردی از فارسی غنی‌تر است اما مکتوب نیست پیام تبریک سال نو میلادی از سوی اتحادیه انقلابیون کوردستان و سازمان یاریکورد بررسی دیدگاه علمی درباره وجود خداوند , مذهب مانع ملت کورد برای رهایی از استعمار سرزمین کوردستان است