لەو سێ شێرەی کورد دەگەرن؟ لە دڵی گەلی چاوساوەی کوردن

0
426
زۆر بە داخەوە هەواڵێک  لە میدیا نێوخۆی و جیهانیەکاندا بەڵاو کراێەوە، لە هەواڵەکەدا هاتوە کە دەوڵەتی ئەمریکا بری ١٢ میلیون دولاری تەرخان کردوە بۆ ئاشکرا کردنی شوێنی سێ سەرکردەی دیار و دڵسوزی کورد بە ناوەکانی موراد قەرێلان،جەمیل بایک و دوران کاڵکان
دەوڵەتی ئمریکا پێش  ئەوەی بیری لە بریارێکی وا کردباێەوە و رێبەرانی ئازا و دلێری کورد و تیروریست بەزێن، بخاتە لیستی تیرورەوە باشتر وا بوو بۆ کرینەوەی ئابروی نەبووی خۆیان و دورشمە بێ کردارەکانیان لە بواری مافی مروڤ و دادپەروەری بۆ گەلان  فشاری بخستایە سەر ئەو دەوڵەت و وڵاتانە کە بە چەکی پێشکەوتوی ئەمریکی روژانە هێرش دەکەنە سەر نەتەوەی بێ پشت و پەنای کورد و کۆمەڵ کوژیان دەکەن و تیروریستانی راستەقینە واتە دەوڵەتی تورک و حکومەتی ئاک پارتی خستباێە لیستی تیرورەوە کە بونەتە لانکەی هەموو تیروریستانی جیهان.
نەتەوەی کورد بێ ویستی خۆی لە سەر بریاری دەولەتە زلهیزەکان بە سەر چوار وڵات و سێ نەتەوەی درندەدا دابەش کراوە و لە سەرەتایترین مافە ئینسانی ،سیاسی و کومەلایەتیەکان لە لایەن ئەو دەوڵەت و نەتەوانەوە کە وڵاتی کوردیان  داگیرکردوە بێبەش کراون و ژێر خانی وڵاتەکشیان لە لاێەن دەوڵاتانی ئێرانی،عێراقی،تورکی و سوریوە بە تاڵان براوە و خەڵکی کوردیش لە هەژاری و نەداریدا ژیان تێپەر دەکەن .

کوردان بە دەێان ساڵە بۆ دورست کردنی کیانێکی کوردی و رزگاری لە دەست ئەو وڵاتە ستەمکارانە لە خەبات و تیکوشاندان و بە دەێان و هەزاران کچ و کوری کورد لە پێناو  ئازادی و سەربەستی خاکی کوردستان گیانی خۆیان بەخشیوە و ملیان بۆ ستەمکاران شور نەکردوە، هەتاکوو کەم بژین و کەڵ بژین.

دەوڵەتی تورک یەکیکە لە ئەو وڵاتە ستەمکار و داگیرکەرانەی کە زۆربەی خاکی کوردستانی داگیر کردوە و وشەی کورد بوونی یاساخ کردوە  و زندانەکانی پڕن لە ئەو مروڤە کوردانەی کە بۆ ئازادی و مافی چارەنوس تێ دەکوشن و چیدیکە هازر نین لە ژێر حکومی کورد کوژاندا بژین.

دەوڵەتانی داگیرکەر هیچ رێگاێکی قانونی و شەرعیان بۆ نەتەوەی کورد نەهێشتوەتەوە کە لە ئەو رێگاێەوە هەوڵ بدەن مافە زەوت کراوەکانی خۆیان دەست بخەن، باسی زمان دەکەی دەکوژری و دخرێنە زیندانەوە،هێزی سیاسی دورست دەکەی دەبیتە جودای خواز و قەدخە دەکری،دچیتە سەر شەقامەکان و دەنگ هەڵدەبڕی گولەباران دەکری و دەکوژری،ئەچیتە پارلمانەوە زیندانی دەکری ،رێگایکیتر  بۆ کورد ماوەتەوە جگە لە بەرگری کردن لە خوی؟

ئەورۆ  تێکوشەرانی کورد و سەروەران و سەردارانێک وەک موراد قەراێلان،جەمیل بایک و دوران کاڵکان کە لە بەر زوڵم و ستەمی تیروریستان و داگیرکەران بۆ دیفاع لە شەرەف و ناموسی کورد و وڵاتە داگیرکراوەکەیان رێگای چیا و چەکیان هەڵبژاردوە لە لاێەن دەوڵەتانی داگیرکەر و ئەربابی گەورەیان وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاوە تۆمەتی تیروریان دەخرێتە پاڵ و بە ملیونها دولار بۆ دەست نیشان کردنی شوێنی ژینانیان تەرخان دەکرێت،

ئەو سێ سەرکردەیەی کورد ئەورۆ سەمبولی گەلێکی ماف خوراون، ئەوان وەک ئەستێرە بە سەر ئاسمانی کوردەوە دەدروشێن و خۆشەویستی گەلێکن کە تامەزروی ئازادیە، ئەو سێ جوامێرەی کورد بۆ مسۆگەر کردنی  ئازادی و رزگاری یەکجاری نەتەوەی بێ مافی کورد سنگیان بە کیوەکانی دڵاهۆ،شاهۆ ،تەرقە،پیرەمەگرۆن و ئاگری و قەندیلەوە ناوە هاتاکوو مژدەی ئازادی بە کورد و خاکی کوردستان بدەن و گەلی کورد لە نهامەتی رزگار بکەن، هەر بۆێە جێگای ئەوان لە دڵی کوردان داێە و هەر کەسێک لە ئادرسیان دەگەرێت ، بچێتە ناو دڵی کوردانەوە بە دڵنیایەوە دەیانبینێتەوە.

ئێمە سەرەڕای مەحکوم کردنی بریاری وەزارەتی دەرەوەی ئمریکا سەبارەت بە تیروریست ناساندنی رێبەرانی شورشگیر و تێکوشەری کورد موراد قەرێڵان ،جەمیل بایک و دوران کاڵکان دەنگی خۆمان دەخینە پاڵ خواستی رەوای نەتەوەی کورد و رێبەرایەتی پارتی کرێکارانی کوردستان پ.ک.ک و ئەو تێکوشەرانە بە سەمبولی بەرخوەدانی گەلی کورد دەزانین لە چوار پارچەی کوردستان.

سەرکەوێ خەباتی رەوای گەلەکەمان بۆ ئازادی و سەربەخۆی مردن و نەمان بۆ دوژمنان و داگیرکەران

رێکخراو یاری کورد(یارسان) یەکیتی شورشگیرانی کوردستان

٧.١١.٢٠١٨