مهزارگهی باوه مهحمود ناسنامەێ کوردە یارسانەکان لە گەرمیان تهقێنرایهوه. تشرینی یهكهم 31, 2018 0 393 FacebookTwitterPinterestWhatsApp مەزارگەی باوە مەحمود کە یەکیکە لە شوێنە پیروز و دێرینەکانی ناوچەی گەرمیان و ئاسەوارێکە لە شورش و بەرخوەدانی کوردانی یارسان لە روژهەڵاتی شاری خانەقین شەوی رابردوو لە لاێەن مروڤ کوژان و دوژمنانی مێژووی خاک و وڵاتەکەمان تەقێنراێەوە و بە تەواوی لە ناو چوو. باوە نازناوێکە کە کوردە یارسانەکان وەک وشەێکی رەسەنی کوردی بۆ گەورە پیاوان و پێشەوایانی یارسان بە کاریان هێناوە و زۆرێک لە پێشەوایانی یارسان هەڵگری نازناوی باوە بوون وەک،باوە یادگار ،باوە ناوس ،باوە تاهێر،باوە خوەشین،باوە گور گور،باوە مەحمود و زۆر لە باوەکانیتر. ئەوان واتە شەمشەمە کویرەکانی سەحرا لە دێر زەمانەوە هەوڵیان داوە و لە هەوڵدان کە مێژووی راستەقینەی خاک و نیشتمانی ئێمە کە ریشەکەی خۆی لە مێژوو کەلتوری یارسانەکان(کاکەیەکان) دەبینێتەوە لە ناو ببەن و هیچ ئاسەوارێک لە ئەو بیر و باوەرە کوردیە لە سەر خاکی باب و باپیرانی ئێمە نەهێڵنەوە ، بەڵکو بتوانن بە ئەو شێوەێە دین و کەلتوری ترس و توقاندن لە سەر خاک و وڵاتی ئێمە حاکم بکەن و ئەوان ببن با خاون ماڵ و خاون ماڵیش ببێتە کویلە و ژێر دەستە. ئێمە سەرەڕای مەحکوم کردنی ئەو هەرکەتە قیزەونەی تیروریستان بەرانبەر شوێنە مێژووی و پیروزەکانی گەلی کورد و کوردە یارسانەکان داوا لە حکومەتی هەریمی کوردستان دەکەین کە زیاتر سەرەنج و بایخ بدات بە کوردە یارسانەکان کە هەمیشە قوربانی و زەرەرمندی دەستی تیروریستان و ئیسلامە توندرەوەکان بوون و هەن. رێکخراوی یاری کورد ٣١.١٠.٢٠١٨ Share this:FacebookXLike this:Like Loading...