یارسانەکان(کاکەیەکان) و جێژنی پیروزی خاونکار

0
793
 باوەرداران و پەیرەوانی ئائینی یاری  کە ‘ لە روژهەڵات بە یارسان و لە باشور بە کاکەیی ناسراون،  هەموو ساڵێک لە خاونکار ساڵروژی بەرخوەدانی یارانی سولتان سەهاک دژی نەێاران و داگیرکەران بە شور و شەوقێکی زۆر بەرز و بە رێورەسمی تایبەتی کوردەواری پێشوازی گەرم لە ئەو رۆژە مەزن و میژوویە  دەکەن.   
جەژنی خاونکاری “یارسانەکان یەکێکە له جێژنە کۆن و مێژوویەکانی نەتەوەی کورد کە یارسانەکان رێزی لێ دەگرن و وەک نرخێکی نەتەوەیی چاوی لێ دەکەن پاراستویانە و دەیپارێزن.
ئەورۆ یەکەم رۆژی ئەو جێژنەێە و جێژنەکە ماوەی سێ رۆژ دەخاێنێت و روژی چوارەم کۆتایەتی و یاریەکان بە رێورەسمی تایبەت و بە جل و بەرگی رازاوە و جوان جێژنە پیروزە لە یەکتر دەکەن .
کوردە یارسانەکان لە ماوەی ئەم سێ روژەدا بۆ رێزگرتن لە رێبەرەر و پێشەوای یارسان سولتان سەهاک دڵیان لە یەکتر پاک دەکەنەوە و ئەگەر ناکویێک هەبێت لە نێوان یاران لە رێگای پیرەکان و گەورەکانی یارسان لە ماوەی ئەم سێ رەژەدا کۆتایی بە ناکوکیە دەهێنن و خێر و خێرات پێشکەش بە خەڵکانی دەست کوردت و کەم دەرامەت دەکەن.
بە پێ دەفتەرەکانی یاری،سولتان سەهاک و یارانی بۆ بانگەواز و بەرگری لە ئایین و فەرهنگی کوردان رو لە شارەزوور و ناوچەی هەورامان دەکەن کە سپای دوژمن لە ژێر ناوی سپای چیچەک بۆ کوتایی هێنان بە شورش و بەرخوەدانی یاران پەلاماریان دەدات و لە گەڵیان توشی شەڕ دەبن.
سولتان سەهاک ،داود کەوسوار،بنیامین و پیرموسی و برێکتر لە یارانیان بۆ بەرپەرچدانەوەی دوژمن و دیفاع لە رێبازی یاران رو دەکەنە شاخە سەختەکانی هەورامان و لە ئەشکەوتێک به ناوی ‘مەڕنوو’جێگیر دەبن و دوای سێ شەو سێ رۆژ مقاومەت و بەرخوەدان ئەتوانن دوژمن تێک بشکنن و بە سەر ناوچەکەدا زاڵ بن.
بە پێ سەرچاوەکانی یارسان ، دوای سێ شەو رۆژ برسیەتی سوڵتان و یارانی، ژنێک به ناوی ‘دادە ڕەمزبار’  کەڵەشێرێک و یەک مەن- کە دەکاتە سێ کیلۆ برنج خواردنێک دورست دەکات و ئەهێنێتە خزمەت   سوڵتان سەهاک و یارانی . .
بۆێە یارسانەکان هەموو ساڵێک و لە هەمان روژ و کات دا بۆ رێز لێنان لە رێبەران و پێشەوایانی یارسان ” لە ١٢ی مانگی سفیدی” ‘چلەی زستانی کوردی’ سێ رۆژ ‘ڕۆژووی مەڕنوو’ دەگرن و ڕۆژی ١٥، ڕۆژی پاشاهی و جەژنه پیرۆزە لە یەکتر دەکەن .
هەنار لە لای کوردانی یاری بایخ و رێزێکی زۆری هەێە و لە سەرو بەندی خاونکار فەسڵی بەر و بوومی هەنارە، هەر بۆێە یارسانەکان لە سێ روژەی خاونکار هەنار بە کار دێنن بۆ نەزر و نیاز و هەموو ماڵێکی یارسانی لە ماوەی ئەو سێ روژەدا ئێواران سفرەکانیان بە میوەی هەنار رازاوەتەوە.
ئاخر رۆژی خاونکار یارسانەکان بە قوربانی کردنی کەڵشیریک و دوعا دانی لە لاێەن پیرێکەوە(سەید)لە گەڵ سێ کیلو برنج، بە کەڵام کردن و ژەندنی تەنبوور کۆتایی بە رێورەسمی سێ رۆژەی خاونکار دێنن.
زۆربەی یارسانەکان لە رۆژی جەژن بە کۆمەڵ و وێرای گروپی تەنبور و کەڵام خوێنەکان سەردانی شوێنە پیروزەکانی یارسان لە دیاری شاهۆ و داڵاهۆ دەکەن،وەک بارەگای پیروزی سولتان سەهاک،تەکیەی حەیدەری  تویشامی گۆران ،تەکیەی پیر بنیامین لە شاری کرند و بارەگای پیروز و رەنگینی باوەیادگار لە داوێنی چیای سەربەرز و پیرۆزی داڵاهۆ.

جێژنی خاونکار جێژنی سەرکەوتنی پێشەوایانی یارسان بە سەر نەێاراندا لە هەموو کورد دۆستان و یارسانەکان پیروز

رێکخراو یاری کورد ٢٢.١٠.٢٠١٨

 Bildet kan inneholde: himmel, tekst, utendørs og natur