وێنەێکی نەبینراوی شاە تەیمور بانیاران بە دیلی لە دەست سپای بیگانە و کورتە مێژوێک

0
304

شاە تەیمور لە ئەم کەلامەیدا وا ئەفەرموێ

. یاران مەر ئەوسا تەیمور دلشاد بوو

ئازادی مەخلوق داد رەسی داد بوو

شاە تەیمور خەڵکی گوندی بانیاران تەیمور لە ولایەتی کرماشان و ناوچەی گۆران و کوری رەزا،تەیمور یەکیکە لە پیاوە ئاینی و ناودارەکانی یارسان و یەکیکە لە ئەو مروڤە دەروێشانە کە داهێنەری کەلامی تایبەت بە خۆیەتی و دیوانێکی هەێە کە لە کۆتایەکانی قەرنی سێزدەی هجری نوسراوە.

شاە تەیمور لە ساڵی ١٢٤٦ هجری لە گوندی بانیاران و ناوچەی گۆرانی یارسان نشین لە وەلایەتی کرماشان چاوی بە دنیا هەڵ هیناوە و هەر لە بانیارانیش لە رێگای جەمخانەو و خانەقاوە کەوتوەتە بەر خوێندنی کەلامەکان یاری وەک دەفتەری پیروزی سەرئەنجام .

شاە تەیمور ماوەێک لە تویشامی و لە خزمەت ئاسەید براکە دەبێت و دواتر دەچێت بۆ کرند و کرماشان چاوی ئەکەوێت بە زانایان و پسپورانی ئەو سەردمی دیاری کرند و کرماشان و دواتر دەگەرێتەوە بۆ ناوچەی گۆران و زادگای خۆی بانیاران کار و خەبات دەکات بۆ پێشخستنی ئایین و باوەری یارسان و بانگی یەکسانی و ئازادی مروڤ دەکات.

تەیمور دوای ماوەێک کار و خەبات ئەبێتە خۆشەویستی کومەڵگەی کوردی یارسان و یارسانەکان بە تێکڕا لە دەوری کۆ بونەتەوە و گویڕاێڵی ئاموژگاری و پەیامەکانی بوون.

تەیمور بۆ ئەوەی بتوانێ ئاگاداری بارودوخی شوێنە دوردەستەکانی ئێران بێت و لە بارودوخی ئەو سەردەمی وڵات شارەزایی باشتر پەیدا بکات ناوچەی گۆران و کرماشان جێدێلێت و رو لە تاران پێتەختی وڵاتی ئێران دەکات و لە تارانیش خەڵکێکی زۆر کە لە دواکەوتوانی باوەر و بیری  یارسان بوون لە دەوری خڕ دەبنەوە و پەیمان نوێ دەکەنەوە کە هاوبیر و باوەری شاە تەیمور و یارسان بن و پشتیوانی لە پەیامەکانی شای بانیاران بکەن.

خۆشەویستی شاە تەیمور لە نێو خەڵکی ناوچەکە و باوەردارانی یارسان بۆ دەسڵاتدارانی ئەو سەردەمی ئێران جێ قەبوڵ کردن نەبوو و پیاوانی ناسرەلدین شای ئێران تۆمەتی ئەوەیان خستە پاڵ شاە تەیموری بانیارانی کە خەریکە پیلان دەرێژێت دژی ناسرەلدین شاە و هەر بە ئەو تۆمەتش دەسبەسەریان کرد و دوای شەش مانگ بەند کردن لە بەدیخانەکانی تاران و ئەشکەنجە دانی تەیمور و چەند کەس لە یارانی سەرئەنجام لە بەرواری ١٢٦٤..١٣١٣ هجری هێنایانە شاری کورد نیشین و داگیرکراوی کرماشان و لە سەوزە مەیدانی ئەو شارە  لە سێدارەیاندا و تەیموری ئازادی خواز و ئەویندار و عاشقی ئاینی کوردان بۆ هەتا هەتاێە یارانی یاری و وڵاتی کوردی بە تاسەوە جێ هێشت.

یارسانەکان و هۆگرانی شاە تەیمور پاش وەرگرتنی تەرمی پیروزی شای بانیاران لە گۆرستانی شارە جوانەکەی کرماشان و حجره موزەفەر عەلیشا کرمانی  بە خاکیان سپارد .

ئەم وێنەێە کە وێنەێکی دەگمەن و نەدیتراوی شاە تەیمور بانیارانە لە گەڵ برێک لە یارانی بە زەنجیر کراوی لە بەر دەستی سپای بێگانە دانیشتون و چاوەرێ مرگ دەکەن ئەوەیش بە جورمی کورد بوون و یارسان بوون.

کەلامێکیتری شاە تەیمور بانیاران
.
وی زمانه وه، وی زمانه وه… تیمور سرمستن وی زمانه وه
تعلیقة غیبی نه کارخانه وه… سرمور دادن پیم وی نشانه وه
لعل شناسنان نه خزانه وه… دانه ناس و لای صاحب دانه وه
بش باطنیم نه خزانه وه …سرمستیم نه جم شای چلانه وه
ذرة نه کوثر و فنجانه وه… نوش کردیم و دس ساقیانه وه
بوی عطر ساقی دانه دماخم… وش خوان بین مرغ دلة دساخم
دانة صاحب شوق ها نه اجاخم… بلبل باطن نیشتن نه باخم
ظهور کردن زین دیدة چراغم …چون تیغ جوهر نو چلان زاخم
(تیمور) نه صحبت یاری گستاخم… پی روژ باقی کیلن دماخم

ali fazli kawali goranعەلی فەزڵی کەواڵی

وێنەی شاە تەیمور دانیشتوو نەفەری دووم لای راست

taimor.arm