بروسکەی پیروزبایی رێکخراوی یاری کورد بۆ بەرێز د.بەرهەم ئەحمەد ساڵە سەرۆک کۆماری عێراق

0
429
د. به‌رهه‌م ئەحمەد ساڵح، ئەورۆ و لە ساڵ رۆژی کۆچی دوایی رابەر و سەرکردەی مێژووی گەلی کورد  مام جەلال ، وه‌ك سێمین  سه‌رۆك كۆمارى عێراق دوای روخانی سەدام دیاری کرا و سوێندى یاسایى خوارد.
د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، وەک تاکە کاندیدی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان به‌ زۆرینه‌ى ده‌نگى ئه‌ندامانى خولى چواره‌مى په‌ڕله‌مانى عێراق  بووه‌ سه‌رۆك كۆمارى عێراق.
رێکخراوی یاری کورد  پر بە دڵ پیروزبایی ئەم سەرکەوتنە لە یەکیەتی نیشتمانی کوردستان و  تێکوشەری دێرین و دڵسۆزی نیشتمانەکەمان رێزدار د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح دەکات و هێواخوازین کە د.بەرهەم بتوانێ وەک مامی گەورە و سەرکردە  نوێنەرایەتی گشت چین و توێژەکانی کومەڵگەی کوردەواری بکات و هەوڵ بدات و تێ بکۆشێت ‌ ئه‌م سه‌ركه‌وتنەی ئەو‌رۆ کە، ده‌سكه‌وت و سه‌ركه‌وتنی هاوبه‌شی هه‌موو خه‌ڵك و هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستانە ،  ببێته‌ هه‌وێنی ئاشته‌وایی و ته‌بایی و هاوكاریی زیاتری نێوان لاێنە سیاسیەکانی کوردستان.

رێکخراوی یاری کورد یارسان رێکەوتی ٢.١٠.٢٠١٨

d.barham