ئاگادار بین هەورامانی رەنگین بە دەردی پاریزگانی باکوری ئێران گیرودە نەبێت ئهیلول 4, 2018 0 233 FacebookTwitterPinterestWhatsApp هەورامان ناوچەێکی جوان و رازاوەی خۆەرهەڵاتی کوردستانە کە دیمەنەکەی بە شاخ ، باخ و باخات و کانی و ئاوی زۆر و بێ وێنە رازاوەتەوە و سروشتەکەی ئەوەندە جوان و دڵرفێنە کە سەرەنجی مروڤ بۆ لای خوی رادەکێشیت و لە هەمانکاتیشدا هەورامان بۆ بەشێک لە نەتەوەی کورد شوێنێکی پیرۆزە. یارسانەکان(کاکەیەکان) هەورامان وەک قبلەی خویان پێناسە دەکەن بە هۆی ئەوەی بارەگای پیرۆزی سولتان سەهاک لە داوێنی چیای گەردن کەشی شاهۆ هەڵکەوتوە سروشتی جوان و رازاوەی هەورامان و داب نەریتی جوان و بێ وێنەی خەلکەکەی و زاراوە کۆن و شیرینەکەی وای کردوە کە رۆژانە بە سەدان کەس لە شارەکانی دیکەی کوردستان و ئێرانەوە بۆ سەیران و تێپەر کردنی پشووی هەفتانە رو لە هەورامانی رەنگین بکەن. گوندەکانی پەڵانگان،نسمە،زەردووی.ساتیاری،شمشێر و شوشمێ…..شوێنگەلێکی ناسراون بۆ گەشتیاران و ئەو ناوچانە لە مێژ ساڵە گەلێک دوستی تایبەتیان بۆ خۆیان پەیدا کردوە کە هەر کاتێک ماندوو بوون سەردانێکی ناوچەی هەوراممان بکەن و هەوا جوان و پاکەکەی هەڵمژن هەتاکوو ماندویەتیان دەر بچیت . دەریاچەی داریان،هەجیج و کانی بڵ بۆتە سەیرانگاگەلێکی ناسراو بۆ گەردشگەرانی ئێران و کوردستان و هەفتانە خەڵکانێکی زۆر رو لە ئەو ناوچەیە دەکەن بۆ پشوودان و بە سەر بردنی کات.. لە هەمووی گرنگتر لە ماوەی رابردوو مەسیری جادەی هەجیج و کانی بڵ بە گوندەکانی سڵێن و بلیری هەورامان دورست کراون و بە یەکەوە گرێ دراون و دورست بوونی ئەو رێگا و بانەش رەونەقی زیاتری بەخشیوە بە سەیرانگاکانی ئەو دەڤەرە و رێگای هاتووچوو ئاسانتر بووە بۆ گەشتیاران بۆێە ئەورۆکە خەڵکیکی زۆرتر بۆ پشوو دان سەردانی ئەو ناوچەێە دەکەن . ئێستاکە هەموو شتێک لە ئەو ناوچەێە بە باشی پێش دەکەوێت و ناوچەی هەورامان خەریکە لە باری ئابوریەوە بەرەو مەسیریکی باش هەنگاو دەنێت ، بەڵام ئەزموونی پارێزگاکانی باکووری ئێران ئەوەمان پێ دەڵێت کە هەورامانەکەی ئێمەش تەنیا لە خەونی شیرینی بوژانەوەی ئابوری ناوچەکەدا بمینێتەو و خەڵکەکەشی لە دورەوە سەیری وارگە و میلکانی خویان بکەن و روژێک بێت بە پارەش نەتوانن سەردانی سەیرانگاکان و میلکانی باب و باپیرانیان بکەن. پارێزگاکانی باکوری ئێران گەورەترین شوێنی گەشتیاری خاکی ئێران ئەژمار دەکرین و سالانە بە هەزاران کەس رو لە ئەو دەڤەرە دەکەن ئەوە لە هالێکداێە کە ئەو هەموو گەشتیارە هەتاکوو ئەورۆکە نەیتوانیوە ئاڵوگۆرێک لە ژیانی خەڵکی ئەو ناوچەێەدا پێک بێنێت و خەڵکەکەی بە دەست بێکاری و نەداریەوە گیرودە بوون و لە ماڵی خۆیان بونەتە میوان. گرفتی خەڵکی ناوچەکە لە ئەوەوە دەستی پێکردوە کە داهاتی گەشتیاری ئەو ناوچەیە هیچ سودێکی بۆ ئەوان نیە و ناتوانن لە شوێنە گەشتیاریەکان نزیک ببنەوە ،لە بەر ئەوەی دوای ریژیمی پاشایەتی و بە هاتنە سەر حوکمی مەلاکان خەڵکانی سەر بە ریژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پاریزگانیتری ئێرانەوە ، بە تایبەتی تاران و ئیسفەهانەوە چوون و دەستیان بە سەر زۆربەی ناوچە گەشتیاریەکاندا گرتوە و بوون بە بڕیاردەر لە ئەو شوێنانە و ئمتیازی پروژە تجاری و گەشتیاریە گەورەکان بەر کەسانێکی تایبەتی سەر بە رێژیم و شرکەتە دەوڵەتیەکان کەوتوە و خەڵکی ناوچەکەش دەبێ بلیت بکرن ئەگەر بیانهەوی شوێنە گەشتیاریەکان بە کار بێنن . ئەگەر نەتەوەی کورد و خەڵکی ناوچەی هەورامان بە وریایەوە ئاگایان لە ناوچەی هەورامان نەبێت و هەر لە ئێستاوە بەرنامە و پلانی باشیان بۆی نەبێت، ئەتوانیت کارەساتی خەرابتر لە باکوری ئێران لە هەورامان قبلەی یاران دوپات بێتەوە و ئێمەش لە ماڵی خۆمان ببین بە میوان و موچە خۆرانی کۆماری ئیسلامیش خاون ملک و مال. هەر ئێستا ئاگادارین کە برێک لە خەڵکانی خۆفروش و فرسەت تەڵەب خەریکن بە شێوزازی جوراوجور ملک و باخ و لەورگەکان لە چنگی جوتیاران و خەڵکی ئەو ناوجەیە دەر دێنن و بە هیوان خەڵکی ناوچەکە لە ئەو سروشتە گەشتیاریە کە خوا پێ بەخشیون بێبەش بکەن. هەورامان ئەتوانێ ببێ بە شوێنێکی گەشتیاری هەرە گەورە و گرنگ بۆ هەموو کوردستان و تەواوی ئێران بە شەرتێک کە کانی ئاو و باخ و سروشتەکەی لە لاێەن خەڵکی ناوچەکە و بە پەنجەی جوتیارانی دڵسوزی هەورامانەوە وەک هەمیشە ئاودێری بکری. عەلی فەزڵی کەواڵی Share this:FacebookXLike this:Like Loading...