پەیامی هاوخەمی بە بۆنەی گیانبەختکردنی دو پێشمەرگەی کۆمەڵە لە ناوچەی مەریوان

0
357
لە رێگای هەواڵەکانەوە ئاگادار بووین کە رۆژی شەمە ٣ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی دو تێکوشەری کورد لە رێزەکانی کۆمەڵە بە ناوەکانی ئەرسەلان جه‌وزه‌ك و پەرویز عەبدی لە ناوچەی مەریوانی خوەرهەڵاتی کوردستان لە شەرێکدا لە گەڵ هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران گیانیان بەخشی و چونە رێزی نەمرانی کوردستانەوە.
لە لایەن سەرکردایەتی رێکخراو یاری کورد(یارسان) و یەکیتی شورشگیرانی کوردستان وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆمان لەگەڵ بنەماڵە و کەس و کاری ئەو روڵە دلێرانەی  کوردستان  و سەرکردایەتی  کۆمەڵە ، لە دەست دانی ئەم دوو  پێشمەرگە تێکۆشەر و قارەمانە بە خەسارێکی گەورە دەزانین بۆ خاک و نیشتمانەکەمان..
دڵنیاین کە  خوێنی ڕۆڵەکانی کوردستان، کە لە ڕیگای خەبات بەدژی ڕێژیمی ستەمکار و دەسەڵاتداری کوماری سێدارەی ئسلامی ئێراندا دەڕژێتە سەر خاکی پیروزی کوردستان، بە فیڕۆ ناچێ و ڕێگای خەبات بۆ ئازادی تا وەدیهێنانی ئامانجی  پیروزی ئەوان، قەت بێ‌ ڕێبوار نامێنێتەوە.
پێویستە ئەوە بە بیر بێنینەوە کە کە ئەورۆ گەلی کورد زیاتر لە هەموو وەختێک پیویستی بە یەکرێزی ناو ماڵی کورد هەێە و دەبێ هێزە سیاسیەکانی کوردستان بە یەکگرتووییکی جیدی و بە کردوە   خۆیان بۆ قوناخی ئێستای خەبات هازر بکەن و  هەنگاوی جدی لە ئەو پیناوەدا هەڵ بگرن یەکگرتویک  کە بتوانێ وڵامدری بارودۆخی ئێستای کوردستان بێت
سڵاو لە گیانی پاکی ئەو دو رۆڵە قارەمانی نیشتمانەکەمان و هەموو گیانبەختکردوانی کوردستان
سەرکەوێ خەباتی گەلی کورد بۆ ئازادی و سەربەستی برۆخێ رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران

رێکخراو یاری کورد(یارسان) یەکیتی شورشگیرانی کوردستان

٢٨.٨.٢٠١٨