راگەێندراوی رێکخراو یاری کورد(یارسان) یەکیتی شورشگیرانی کوردستان لە پێوەندی گیانبەختکردنی ژینگە پارێزانی کوردستان

0
495
رێکخراوی یاری کورد و یەکیتی شورشگیرانی کوردستان وێرای مەحکوم کردنی توندی رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران و دەست و پێوەندەکانی لە ئاگر تێ بەردانی دارستانەکانی کوردستان و ناوچەی مەریوان کە بووە هوی گیان لە دەستانی چوار روڵەی تێکوشەری کورد لە شاری مەریوان و دەوروبەر بە ناوەکانی مەحمەد پژوهی،امید کۆنەپوشی ،رەحمەت حەکیمی نیا و شەریف باجور هاودەردی دەکا لە گەڵ بناماڵەکانیان و تێکرای خەڵکی کوردستان بە تایبەتی خەڵکی ڕاپەریوی شاری مەریوان.  .

سەر لە بەیانی روژی شەمە هێزە جنایەتکارەکانی رێژیمی کۆنەپەرەستی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بیانووی دۆزینەوەی هێزە بەرهەڵستکارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران تۆپارانی ناوچە شاخاوی و دارستانەکانی مەریوانیان کرد کە لە ئاکامی ئەو موشەک بارانەدا ئاگر بەر بووە دارستانەکانی مەریوان و لە ئاکامی بڵیسەی ئاگرکەدا گولە تۆپێکی نەتەقیو ،تەقیەوە و چوار رولەی کورد کە پارێزەری ژینگە بوون گیانیان بەخشی و چوونە رێزی  نەمرانی کوردستانەوە.

دوای ئەو روداوە دڵتەزێنە بە هەزاران کەس لە خەڵکی تورە و دلێری مەریوان لە ناوەندی شار کۆبوونەوە و نارەزاییان دەربری،کچان و کوران و خەلکی شورشگیری شاری مەریوان بە دورشمی شەهید نامرن و هەتاکوو کوردێک مابێت کوردستان پایەدار و ماندگارە دروشمیان دەگوتەوە و هاودەردی خۆیان بە ئەو شێوە بۆ ژینگە پارێزانی وڵات دەربری.

ئێمە وێرای دەست خۆشی لە خەڵکی تێکوشەری شاری مەریوان پشتیوانی خۆمان لە داخوازەیە رەواکانی خەلکی ئەو شارە و گشت خەڵکی کوردستان دەردەبرین و داواکارین کە ئاملان و جنایەتکارانی ریژیمی کوماری ئسلامی کە ئاگریان لە  سروشتی کوردستان بەر داوە و بوونەتە هوی گیان لە دەستانی ژینگە پارێزانی شاری مەریوان بە زوترین کات دەست نیشان بکرێن و بە سزای خویان بگەێنرێن.

رێکخراو یاری کورد(یارسان) یەکیتی شورشگیرانی کوردستان

27.8.2018

Bildet kan inneholde: 5 personer, folk som står og utendørsBildet kan inneholde: 6 personer, folk som står, forsamling og utendørs