داقوق.. تیرۆرستان كه‌سایه‌تییه‌كی كاكه‌ییه‌كان و 5 كه‌سی تر ده‌رفێنن

0
159
کاکەیەکان وەک کەمینەێکی ئاینی لە سەر خاکی خویان لە ژیر هەرەشەدان لە لاێەن تیروریستان و ئیسلامیە توندرەوەکانوە.
بە پێ هەواڵێک کە لە ماڵپەری p.u.k بەڵاو کراوەتەوە چەند کەسێک لە هاوبیرانی یارسانی ئێمە لە لاێەن تیروریستانی ناوجەکەوە رفێندراون و کەس لە چارەنووسیان ئاگادار نیە.

له‌ گوندێكی قه‌زای داقوق تیرۆستانی داعش، فه‌رهاد ئاغای كاكه‌یی كه‌سایه‌تی دیاری ناوچه‌كه‌و پێنج كه‌سی تر ده‌رفێنن.

ئیدریس حاجی عادل جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 11-6-2018،  راگه‌یاند: دره‌نگانێكی شه‌وی رابردو تیرۆرستانی داعش له‌ گوندی زه‌نقه‌ر له‌ سنووری كاكه‌ییه‌كان له‌ قه‌زای داقوق هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵی فه‌رهاد ئاغای كاكه‌یی خۆیی و پێنج كه‌سی تریان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار رفاندوه‌.

راشیگه‌یاند: ئه‌و پێنج كه‌سه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ فه‌رهاد ئاغا رفێنراون سایه‌قی ده‌ڕاسه‌و گه‌ڵابه‌ن له‌ ناوچه‌كه‌ كاریانكردوه‌.

وتیشی: فه‌رهاد ئاغای كاكه‌یی یه‌كێكه‌ له‌ كه‌سایه‌تییه‌ دیاره‌كانی كاكه‌ییه‌كان له‌سنووری قه‌زای داقوق و ده‌وروبه‌ری.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ماوه‌ی 10  رۆژی رابردوودا ئه‌مه‌ سێیه‌م كاری تیرۆرستییه‌ كه‌ له‌ سنووری قه‌زای داقوق روویانداوه‌.

شایەنی بیر هێنانەوەیە کە هەتاکوو ئێستا ژمارەێکی زۆر لە یارسانەکانی ناوچەکانی کەرکوک و موسل و خانەقین لە لاێەن تیروریستانی داعش و ئیسلامە توندرەوەکانەوە رفێندراون و تیرور کراون  تەنیا لە بەر ئەوەی کاکەیین و ئاینی و فەرهەنگێکی تایبەت بە خۆیان هەیە .