رەنگدانەوەی پێشلکردنی مافی یارسانەکان لە راپورتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئمریکادا

0
404

راپورتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئمریکا بە ئامادە بوونی مایک پومپئو وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لە سەر ئازادی  ئاینی  روژی سێشەم ٢٩ی٥ . ٢٠١٨ بە رەسمی بەڵاو کراێەوە.

لە درێژی قسەکانی بەرێز مایک پومپئو کە لە دەنگی ئمریکا بەڵاو کراێەوە پومپئو  تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئازادی ئایین بۆ دەوڵەتی ئمریکا و سەروک کۆمار ترامپ گرنگی تایبەتی هەێە و هەر کەسێک ئەتوانێ و مافی ئەوەی هەێە هەر دین و ئاینێک بۆ خوی هەڵبژێرێ و هیچ کەسێک بۆی نیە ئەو مافە لە هیچ  کومەڵگاێک زەوت بکات

سەفیری ئمریکا لە درێژی وتاری ساڵانەی خوی لە پێوەندی ئازادی ئایین و بیر و بڕوای تاکە کەسی تیشکی خستە سەر پێشل کردنی مافەکانی مروڤ لە وڵاتانێک وەک ئێران،چین،عەربستان و وڵاتانی خورهەڵاتی ناوین و گوتی پێشلکردنی مافەکانی مروڤ لە ئەو وڵاتانە جێگای نگرانی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئمریکاێە.

ئەوەی لێر بۆ ئێمە یارسانەکان (کاکەیەکان) وەک کەمینەێکی ئاینی گرنگە ئەوەێە کە بۆ یەکەم جارە ولاتێکی زلهێز وەک ئمریکا باس لە زوڵم و زۆر و پێشلکردنی مافی یارسانەکان دەکات ئەویش لە لاێەن وڵاتێکی دەڕندەوە وەک کوماری ئیسلامی ئێران کە هیچ رێزیک لە بیر و باوەری یارسانەکان نەگرتوە و ناگرێ.

لێرە جێ خۆیەتی ئەوە وە بیر هەموو خەڵکی کوردستان و کومەڵگای کوردی یارسان بێنینەوە کە سەرەڕای گرنگی ئەو راپورتەی وەزارەتی دەرەوەی ئمریکا لە پێوەندی پێشل کردنی مافی یارسانەکان لە لاێەن کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەرانبەر  باوەردارانی ئاینی یاری کە بەشێکی دانەبڕاون لە نەتەوەی کورد هەتاکوو ئێستا هیچ راگەێاندنێکی کوردی و ئێرانی هازر نەبوون بە بەڵاو کردنەوەی ئەو راپورتە و گرنگیان پێ نەداوە و هازریش نین باس لە پرسی یارسانەکان بکەن لە بەر ئەوەی پێان خۆش نیە کەیسی کوردە یارسانەکان بە ناودەولەتی بکرێت ..

باسکردن لە زۆڵم زۆر بەرانبەر بە باوەردارانی یارسان لە ئێران بە واتای باس کردنە لە پێشلکردنی مافی سیاسی و ئاینی بەشیک لە نەتەوەی کورد لە روژهەلاتی کوردستان و تیشک خستنە سەر ئەو دڕندەیێە کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە روژهەڵاتی کوردستان بەرانبەر بە کوردستانیان و یاریەکان ئەنجامیدەدات.

پرسیارێک کە لێرە بۆ ئێمە چالاکوانانی یارسانی دێتە پێش ئەوەێە کە  هێزە بە ناو کوردیەکان یارسانەکان وەک بەشێک لە نەتەوەی کورد ئەژماردە دەکەن یان نە کە هازر نین راپورتێکی وا گرنگ لە سەر ئایین و فەرهەنگێکی لە مێژینەی کورد کە یارسانەکان هەڵگری ئەو ئایین و فەرهەنگەن لە مێدیاکانی خویان بە میدیای بکەن؟

راپورتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئمریکا لە پێوەندی یارسانەکان بە ئەم شێوە باسی لێوە کراوە و هاتوە، ئەگەر چی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران باوەردارانی یارسان(کاکەیی) بە بەشێک لە ئاینی شیعە پێناسە دەکەن بەڵام پێشلکاریکی زۆر لە بەرانبەر یارسانەکان دەکەن و هیچ مافێکیان لە قوتابخانە،شوێنی کارکرن نیە و ناتوانن لە هیچ کارێکی حکومەتی وەک یارسان بوونیان هەبێت.
لە ڕاپورتەکەدا هاتوە کە یارسانەکەن لە وڵاتی ئێران ژمارەیان لە یەک میلیون زیاترە و لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٧ لە ٣٠ کاندیدی یارسانی بۆ شەورای شاری هەشتگرد ٢٨ کەسیان رەد کرانەوە و بۆیان نەبوو لە هەڵبژارنەکان بەشداری بکەن .
یاریەکان لە نامەێکدا داوایان لە دەولەتی ئێران و سەروک کۆمار رەوحانی کرد کە رونکردنەوەێک بدات و رونی کاتەوە کە بارودوخی یارسانەکان لە دەستوری ئێراندا چۆن و بە چە شێوەێک دەبێت ؟بەڵام نامەکەیان وەک هەزاران نامەیتر بێ وڵام مایەوە و قەت وڵامیان وەر نەگرتەوە.

راپورتی وەزارەتی دەرەوەی ئمریکا و تیشک خستنە سەر پیشل کردنی مافی یارسانەکان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەرهەمی کار و خەباتی بێوچانی ئەو یارسانەنەێە کە بە دەێان ساڵە بە شێوازی جوراوجۆر تێدەکۆشن بۆ ئەوەی دەنگی رەوای یاران یاری بە هەموو وێژدانی مروڤایەتی لە جیهان بناسێنن و یارسانەکانیش  بتوانن وەک باوەردارانی دیکە پەرە بە بیر و باوەر و ئاینی خۆیان بە ئازادانە و ئاشتیانە بدەن.

ئێمە وەک دەستەی بەرێوەبەری رێکخراو یاری کورد (یارسان) دەستی هەموو ئەو یارە بەرێزانە بە گەرمی دەکوشین کە بۆ پێشخستنی ئایین و فەرهەنگی یاران کە بیر و باوەری باپیرانمانە لە کات وەختی خۆیان گرتوە و دەگرن بۆ پێناسە کردنی دەنگی یاران و دەست خستنی مافە کەلتوری و ئاینیەکانمان.

بۆ پێشەوە بەرەو کار و خەباتی زیاتر و یەکدەنگی و یەکرەنگی کومەڵگەی یارسان

رێکخراو یاری کورد (یارسان)

٣١.٥.٢٠١٨