روژی یەکی شەش روژی دامەزراندن و لە دایک بین یەکیتی نیشتمانی کوردستانە و یەکی شەش ٤٣ ێمین ساڵ یادی چەپکە گوڵەکەی مام جەلال و کاک نەوشیروان و ئەبدولرەزاغ فەیلیە.
یەکیتی نیشتمانی کوردستان ئەو هێزەێە کە ملی بۆ نائومیدی و هەلومەرجی پاش نسکۆی شورش شل نەکرد و قوڵی خەباتی،لە شاخ و چیا سەربڵێندەکانی کوردستان هەڵماڵی و یەکیەتی لە گشت قوناخە سەختەکان روڵێکی بەرچاو و نیشتمانپەروەرانەی گیراوە و لە سەردەمی شاخ و شەری پارتیزانی هیزی روژی تەنگانە بوون و لە سەردەمی راپەرینیش هەر ئەوان بوون بە ناردنی مەفرەزەکانیان بۆ داوینی کاروخ و بناری کیوەرەش ئاگری راپەرینیان هەڵکرد و دام و دەزگا داپڵوسێنەرەکانی بەعسیان لە خاکی کوردستان راماڵی و ئاگری نەوروزی ئازادیان لە باشوری کوردستان هەڵ کرد و گەلی کوردمان توانی بە رابەرایەتی خەباتکارانی یەکیەتی هەناسەێکی ئازاد لە بەهارێکی رەنگین و بێ ستەمی ریژیمی سەدام حسەین هەڵمژێ..
دوای راپەرینیش یەکیەتی روڵێکی بونیادنەرانەی هەبووە لە دورستکردنی سەقامگیری و بوژانەوەی وڵات و ئەو رۆڵە گرنگ و دڵسوزانەی یەکیەتی لە پێناو پێشخستنی خاک و نیشمان هاشا هەڵنەگرە و نەیارەکانی یەکیەتیش دان بە ئەو راستیەدا دەنیەن و نکوڵی لێ ناکەن
ئیستاش نەوەی کورد لە هەموو کوردستانی گەورە ئەو چاوەروانیەی لە یەکیەتی نیشتمانی کوردستان و رێبەرایەتی یەکیتی هەێە کە لە ئەو رۆڵە گرنگەی بەردەوام بێت وەک چۆن لە ڕابردو بە کردوە سەلماندویەتی کە هێز و پشتیوانی هەر چوار پارچەی کوردستان بووە ئێستاش هەر هەمان روڵی هەبێت لە خەبات بۆ بە دەست هێنانی مافە رەواکانی گەل و نیشتمانەکەمان و نەێەڵێت ئاواتی لە مێژینەی دوژمنان بێتە دی کە چاویان بە ئەو ئەزموونەی باشوری وڵات هەڵ نایەت و لە هەموو لاێکەوە لە ریگای چڵکاو خورەکانیانەوە هەوڵی تێکدانی رێزەکانی یەکیتی نیشتمانی کوردستان و ئەو هەریمە کوردیە دەدەن. ..
یەکیەتی ئێستا هێزێک نیە تەنیا بۆ یەکیەتیەکان بەڵکو جێگەی ئومێدە بۆ هەموو خەڵکی بەش خوراوی کوردستان و هەموو هێزە دێموکراتەکان و هەر لە بەر ئەو سەنگە قورەسەش کە لە مەیدانی خەبات هەیەتی شورشگیرانی نەتەوەی کورد شانازی پێوە دەکەن..
دڵنیان ئەگەر بمانەوێ لە خەبات و شانازیەکانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان بنوسین پێنوسەکان کورت دێنن و توانای نوسینی ئەو هەموو خەبات و تێکوشانەیان و سەروەریانەی نیە کە یەکیەتیەکان لە چیا، دەشت و دوڵ و شارەکانی کوردستان بە تۆماریان گەیاندوە.
ئێمە ئەو روژە مەزن و مێژوییە لە هەموو خەڵکی کوردستان و جەماوەری یەکیەتی نیشتمانی کوردستان پیروز دەکەین و .
سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی هەموو ئەو خەباتکارانەی کە لە رێزەکانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان گیانیان بەخشیە خاک و وڵات و چوونە رێزی نەمرانی کوردستانەوە .
سەرکەوێ خەباتی رەوای گەلەکەمان بۆ ئازادی و مافی دیاری کردنی چارەنووس
مەرگ و نەمان بۆ داگیرکەرانی خاکی کوردستان.