روژی ١٢ی گوڵان رێپێوانێک بە بۆنەی هەشتمین ساڵیادی لە سێدارەدانی ماموستا فەرزاد کەمانگەر و هاورێەکانی لە ستوکوڵم پێتەختی وڵاتی سوئد و لە ئوسلو پێتەختی وڵاتی نوروژ بۆ یاد کردنەوەی ئەو روڵە تێکوشەرانەی نیشتمانەکەمان و شەرمەزارکردنی رێژیمی پەت و سیدارەی ئێرانی بەرێوە چوو و دروشمی جوراجور دژی رێژمی ئێران گوتراێەوە و لە کۆتایی بە پەیامی لایەنە سیاسیەکان کۆتایی بە چالاکیەکان هات.
رێکخراوی یاری کورد یارسان و یەکیتی شورشگیرانی کوردستان پەیامی هاوبەشیان بە بۆنەی ساڵیادی لە سێدارەدانی ماموستا فەرزاد کومانگەر و هاورێانی لە ئەو چالاکیانە خوێندەوە دەقی پەیامەکان لە ئەو گرتە ڤیدویەی خوارەوە ئەتوانن چاو لێ بکەن.
رێکخراوی یاری کورد یارسان و یەکیتی شورشگیرانی کوردستان ١٢.٥.٢٠١٨