پەیامی سازمانی یاری کورد بە بۆنەی ١ی مەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران

0
191
کرێکاران و زەحمەتکیشانی کوردستان
بە بۆنەی یەکی مانگی مەی روژی هاوپێوەندی کرێکارانی جیهان،پڕ بە دڵ پیروزبایتان لێ دەکەین و لە ئەم دەرفەتە کەڵک وەر دەگرین کە داوای سەرکەوتنتان بۆ بکەین لە پێناو بە دەست هێنانی مافە زەوت کراوەکانتان لە لایەن دەوڵەتانی داگیرکەری  خاکی کوردستانەوە.

نزیکەی دەێان ساڵە خەڵکی بەش مەینەت و کەم داهات و زەحمەتکیشی کورد لە سەر نیشتمانی خوی لە سێبەری دسڵاتداریتیتی دەوڵاتانی ئێرانی،تورکی،عێراقی و سوری لە گەڵ زوڵم زۆرداری بەرەوڕوون و  سەرتایترین مافی ئنسانی و سیاسیان پێشل کراوە و دەکرێ،

خەڵکی زەحمەتکیش و بەش مەینەتی کورد ئەگەر چی زۆرترین کاریگەریان لە لە سەر ئاوەدانی و بوژاندنەوەی وڵات و بەرهەمهێنان هەێە،بەڵام وا شاهیدی ئەوەین کە هیچ کات لە بەرهەمی رەنج و ماندو بوونی خوایان پێ نەبڕاوە و دایم لە لاێەن دەسڵادارانی فارس،تورک و عەرەبەوە بە دڕندانەترین شێوە سەرکوت کراون تەنیا لە بەر ئەوەی خوازیاری مافی رەوای خویان بوون.

هەموو جیهان شاهیدی ئەوەن کە  کوردستانیان و چینی چەوساوە و زەحمەتکیشی کورد سەرەڕای بێ وڵاتی و زەبر و زەنگی دەوڵەتان و ملەتانی دەسڵاتدار  هیچ کات لە بەرانبەر ئەو بارودوخە خەرابە کە داگیرکەران و دەسڵاداران بە سەر خاک و نیشتمانی ئێمەدا سەپاندویانە،بێدەنگ نەبوون و روژانە بە شیوازی جیاواز و جورا و جور دژی ئەو نهامەتیانە وستاونەتەوە کە لە لاێەن دوژمنانانی کورد و مروڤایەتیەوە بە سەریاندا سەپاوە.\\

ئەمساڵ ئێمە لە هاڵێکدا بەرەو پێشوازی یەکی مەی روژی کرێکاراندا  دەچین کە روژهەڵاتی ناوەراست بە گشتی بەرەو ئاڵگورێکی چاوەروان نەکراو دەچێت و وڵاتانی ئێران ،تورکیە،عێراق و سوریە کە بە دەێان ساڵە خاکی ئێمەیان داگیر کردوە و هەموو مافە نەتەوایەتی و ئینسانیەکانی ئێمەیەیان زەوت کردوە توشی قەیرانگەلێکی سیاسی و دارایی بوونەتەوە و توشی داڕمان بوون ،بۆێە ئەرکە لە سەر هەموو کرێکاران و زەحمەتکیسانی کوردستان، هەموو هێزە سیاسی و جەماوەریەکانی کوردستان روژگەلێکی وا مێژووی  بکەنە دەرفەت بۆ ریک خستنی رێزەکانیان و بە یەکرێزی بە گژ ئەو نەهامەتیانەدا بچنەوە کە بەروکی کومەڵگەی کوردەواری و خەڵکی کوردستانی گرتوە بۆ دەست خستنی مافەکانمان.

سەرکەوێ یەکیەتی و هاودەنگی کرێکاران و زەحمەتکیشان و خەباتی رەوای گەلی کورد دژی داگیرکەرانی کوردستان بژی یەکسانی و بژی ئازادی گەلان.

بەرز و برێز بێت روژی هاوپێوەندی کرێکارانی جیهان.

رێکخراو یاری کورد (یارسان)

٢٩.١.٢٠١٨